کیلیان مباپێ سەرکەوتنێکی گرنگی بە پاریس بەخشی
نیسان 9, 2021لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی بایرن میونشن میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی کرد پاریس لە سەرەتادا زۆر بەباشی دەرکەوت و توانی لە ڕێگای ئیمباپێ گۆڵی یەکەم تۆمار بکات لە خولەکی 3
دواتر مارکینیۆس گۆڵی دووەمی بۆ پاریس تۆمار کردو ئەرکی یانە ئەڵمانییەکی زەحمەت تر کرد پێش کۆتای هاتنی جێمی یەکەم مۆتینگ توانی گۆڵی یەکەم بۆ بایرن تۆمار بکات و جیاوازی کەم بکاتەوە
پاشان لە جێمی دووەم هانز فلیکی ڕاهێنەری بایرن چەندین گۆڕانکاری سەرکەوتوی ئەنجامدا و توانیان لە ڕێگای یاریزان مۆلەر گۆڵی یەکسانی تۆمار بکات لە خولەکی60،
دواتریش هەردوو یانە بە دوای تۆمارکردنی گۆڵی سەرکەوتن بوون و چەندین جار هێرشی مەترسیداریان بۆ سەر یەکتر دەبرد و لە ئەنجامدا کیلیان مباپێ توانی گۆڵی سێیەم و سەرکەوتن بۆ یانە فەرەنسییەکە تۆمار بکات بە ئەنجامی 3-2 و یاری گەڕانەوە لە رۆژی سێشەممە 13/4 لە یاریگای باخچەی شازادەکانی پاریس ئەنجام دەدەن
هانز فلیک ڕاهێنەری بایرین وتی :شکستەکە بۆ ئێمە زۆر خراپ بوو ، دەبێت ستایشی تیمەکەم بکەم بۆ هاندان و عەقڵییەتەکەیان ئێمە کاتێک هەوڵمان دا کە هەلەکانمان بەکار بێنین بەڵام من پێشتر بە تیمەکەم وت – هێشتا یەک یاریمان هەیە لە پاریس هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەست بێنین
“هێشتا ئامانجمانە بگەینە قۆناغی پێش کۆتایی ئەنجامی ئەمڕۆ ئەوە ناگۆڕێ”
هەروەها هەر لە چامپیۆنز لیگ دوێنێ چوارشەممە چێڵسی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە پۆرتۆی بردەوە.لە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، چێڵسی ئینگلیزی بووە میوانی پۆرتۆی پورتوگالی.
یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی چێڵسی کۆتاییهات، گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی 32 و 85 ماسۆن ماونت و بین چیلوێل تۆماریانکرد.تۆماس توخێل راهێنەری چێڵسی دەڵێت: یەکەم گۆڵی مایسۆن ماونت لە چامپیۆنس لیگ هەنگاوێکی گەورە بوو بۆ ئەو یاریزانە.
توخێل وتی: کۆتاییەکە کلینیکی و نایاب بوو ماونتی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست تەمەن 22 ساڵ لە چوار یاریی ڕابردوویدا سێ گۆڵی بۆ یانەو و هەڵبژاردەکەی تۆمار کردووە یاری گەڕانەوە لە سێشەممەی داهاتوو لە یاریگای ستامفۆرد بریجی چێڵسی ئەنجامدەدرێت.