ڕۆناڵدۆ و دیبالا بوونە ڕزگارکەری یۆڤانتۆس
نیسان 9, 2021یانەی یۆڤانتۆس گەڕایەوە سەرکەوتنەکانیان لە سێریا ئەی توانیان بە ئەنجامی 2-1 لە یانەی ناپۆلی ببەنەوە لە یاریگای ئەلەینز ستادیۆم
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی لە سەرەتای جێمی یەکەم گۆڵ بۆ یۆڤانتۆس تۆمار بکات بە ئەسیستێکی نایابی فێدریکۆ کیسا بەمەش ڕۆناڵدۆ کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەی سێریا ئەی گەیاندە 25 گۆڵ و پێشەنگی گۆڵکارانی گرتووە.
ناپۆلی چەندین هێرشی مەترسیداری بۆ یۆڤی برد بەڵام لەلایەن بۆفۆن و بەرگریکاران وەڵام دەدرانەوە
دوای هاتنە ناوەوەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی توانی گۆڵی دووەم بۆ یۆڤی تۆمار بکات و ئەرکی ناپۆلی قورس بکات لە کۆتا خولەکەکان لێدانی سزا بۆ ناپۆلی گیرا و ئینسینی توانی گۆڵی یەکەم بۆ ناپۆلی تۆمار بکات
ئەندریا پێرلۆ ڕاهێنەری یۆڤانتۆس:ئێمە بۆشاییمان بۆ کیسا و کوادرادۆ دروست کرد, ئەو یاریزانانە بە باشی پلانەکانیان جێ بەجێ کرد لە سەرەتای وەرزەوە هەوڵم داوە ئەم شێوازەی یاریکردنە بکە جێبەجێ بکەین، بەڵام هەر سێ ڕۆژ جارێک یاریمان کردووە تا ئەم دواییانە یاریزانەکان بەردەوام لە گۆڕانکاریدا بوون و بەڕاستی کاتمان نەبوو کاری لەسەر بکەین” بە جووڵەی تاکەکەسی هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەمان دەدا نەک وەک تیمێک ئێمە زانیمان کە ناتوانین ئەو کارە بکەین
خاڵمان لەدەست دا لە دژی بێنڤێنتۆ و لە یاریەکانی تردا. بەڵام کاتێک بەو پەڕی تواناتەوە کار دەکەیت، پاداشتی کارە سەختەکانت وەردەگریت تەنانەت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش لە بەرگریکردندا هاوکاری یانەکەی دەکرد.
لە یارییەکی تر لە سێریا ئەی یانەی ئینتەر میلان بە بردنەوە لە ساسۆلۆ پێشەنگی بەهێزتر کرد لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی 28 ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەرمیلان میوانداری ساسۆلۆی کرد.
ئینتەر بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی بردەوە، ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ و لاوتارۆ مارتینێز گۆڵەکانی ئینتەریان کرد، تراورێ تاکە گۆڵەکەی بۆ ساسۆلۆ کرد.
راهێنری ئینتەرمیلان کۆنتی وتی: ئێمه یه کێکین له باشترینەکانی ئەم وەرزە و لەبەدەست هێنانی نازناوی سێریا ئەی نزیکتر دەبین.15 – 16 خاڵ ماوە
ئەبێت بەپێی پێویست باش بین بۆ بەدەست هێنانی دەزانین کەوا فشارێکی زۆرمان لێ ئەکەن”. ئینتەر خاڵەکانی گەیاندە 71 خاڵ و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی قایمترکرد،ساسۆلۆش 40 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمدایە.