ڕۆما هیواکانیان بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی بەرزکردەوە
نیسان 9, 2021لەیاریەکانی دوێنێدا ڕۆما سەرکەوتنێکی گەورەی بە ئەنجامی 2 – 1 بەسەر ئەیاکسدا تۆمارکرد لە کۆتا خولەکەکاندا توانی لە یاریی چونی چارەکی کۆتایی ” یۆرۆپا لیگ ” دا ئەم سەرکەوتنە بەدەست بهێنێت. داڤی پۆلین له خولەکی 39 دا گۆڵی یەکەمی بۆ یانای ئەیاکس تۆمار کرد،
دواتر لە جێمی دووەم لۆرێنزۆ پێلێگرینی له خولەکی 57 گۆڵی یەکەمی بۆ ڕۆما تۆمارکرد، ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە دوای چەندین هەوڵی زیاتر دواجار یاریزانی بەڕازیلی ڕۆجێر ئیبانیز ،له خولەکی 87 گۆڵی دووەم بۆ ڕۆما تۆمار بکات و یانە ئیتاڵیەکە پێیەک له قۆناغی پێش کۆتایی دابنێ
هەروەها ئارسناڵ و سلاڤیا پراگ بە گۆڵێک یەکسان بوون
لە یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی ئەوروپا، ئەرسینالی ئینگلیزی لە یاریگای خۆی میوانداری سلاڤیا پراگی چیکی کرد.یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانەکە کۆتایی هات،
نیکۆلاس پیپی لە خولەکی 86 گۆڵەکەی ئارسناڵی تۆمارکرد، و لە خولەکی 93 تۆماس هۆلش گۆڵی یەکسانی بۆ سلاڤیا تۆمارکردەوە.یاری گەڕانەوەش لە پێنج شەممەی داهاتوو لەیاریگای سلاڤیا پراگ ئەنجامدەدرێت.
هەر لە درێژەی یاریەکانی دوێنێدا مانچستەر یونایتد بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە گرانادای بردەوە
مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بوە میوانی گرانادای ئیسپانی،تیپەکەی سۆڵشایەر بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە گرانادا بردەوە.گۆڵەکانیش مارکۆس ڕاشفۆرد و برۆنۆ فێرناندێز لە خولەکەکانی 31 و 90 تۆماریانکرد.لە 15ی ئەم مانگە یاری گەڕانەوە لە یاریگای ئۆلدترافۆردی تایبەت بە مانچستەر یونایتد بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بە برۆنۆ فێرناندێز راهێنەری مانچستەر یونایتید سۆلیشایەر وتی: ئەو لەلایەن خۆیەوە تیمەکەی بەرێوە برد توانا و ئاستێکی بەهێزی وای هەیە
کە بیباتەوە و کاری باش بکات گەر ڕاستگۆ بم من لە تیمەکان یاریم کردووە
لەگەڵ کەسایەتی زۆر بەهێزتر ئەوە رێگایەکە بۆ ئێمە پێشکەوین بۆ بەدەستهێنانی ئاستی داهاتوو داوای زیاتر و زیاتر بکەین.