نهێنی داواکاریی واژۆکردنی هالاند ئاشکرا کرا

نهێنی داواکاریی واژۆکردنی هالاند ئاشکرا کرا

نیسان 9, 2021 0 By wkadmin

ناوبژیوانەکەی یاری نێوان سیتی و دۆرتمۆند داوای واژوی لە هالاند کرد پاش یارییەکە 

یاریدەدەری ناوبژیوان ئۆکتاڤیان سۆفەری ، لەیاریی مانچستەر سیتی لەگەڵ یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند لەچامپیۆنس لیگدا ، ڕەخنەی زۆری لێگیراوە دوای داواکارییەکەی بۆ ئیمزاکردنی ئێرلینگ هالەند ، لەسەر کارتی سوور و زەرد . 

کۆمەڵەی تۆپی پێی ڕۆمانیا وەڵامی هێرشەکەی سەر سۆفری دایەوە و ئاشکرای کرد، کە داواکارییەکەی لە ئەستێرەی دۆرتمۆند بۆ واژۆکردنی کارتەکان بۆ مەبەستێکی زۆر بەرزبووە، چونکە دەفرۆشرێت، داهاتەکەی دەبەخشرێتە ئەو کەسانی کە نەخۆشی ئۆتیزمیان هەیە

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ” دەیلی ستار ” ی بەڕیتانی ، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ، سۆفرای ژمارەیەکی زۆر واژۆی لە یاریزانانی تۆپی پێ کۆ کردووەتەوە و کۆمەک و هاوکاری بۆ پاڵپشتی کردنی نەخۆشانی ئۆتیزم بەخشیووە . 

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر وەڵامی پرسیارێکی لەبارەی واژۆی هالەند لەسەر کارتەکانی ناوبژیوان دایەوە و گوتی : « ڕەنگە ئەوە هەواداری ئەو یاریزانە بێت ، یان ئەمە یادی کوڕی یان کچەکەی بێت . ئەوان ناوبژیوانێکی زۆر باش بوون فیل فۆدن لە دوا خولەکدا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، مانچستەر سیتی بە بردنەوەی 2 – 1 بەسەر یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە یەکەم یاری چونی چامپیۆنس لیگ دا بۆ چارەکی کۆتایی ،پێیەکی خستە قۆناغی پێش کۆتای چامپیۆنس لیگ