لە ئیسپانیا پیکێ بۆ کلاسیکۆ ئامادە نابێت و لە فەڕەنساش نیمار سزا درا
نیسان 9, 2021گەرچی لە بارسێلۆنا هیوایان بەوە مابوو جیرارد پیکێ بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە بێت، بەڵام ئێستا تەواو بێ هیوا بووین، ئەستەمە بۆ ڕۆژی شەممە ئامادە بێت.
میدیاکانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە، گەرچی ئەمڕۆ سەرجەم یاریزانەکان پشوویان وەرگرتووە بەڵام پیکێ چووەتە کۆمەڵگای وەرزشی یانەکەی تاکو ڕاهێنانەکانی بکات و هەوڵ بدات بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە بێت، کەچی هێشتا تەواو ئامادە نییە. پێشتر ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکرد، تاکو ڕۆژی پێنجشەممە بەشداریکردنی پیکێ لە یاریی کلاسیکۆی ڕۆژی شەممە یەکلا دەبێتەوە،
بەڵام مەگەر بە پەرجووێک ئەگینا پیکێ ناتوانێت بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە بێت، لە ڕیاڵیش دانی کارڤاخال و سێرخیۆ ڕامۆس و رافایل ڤارانیش لە هێڵی بەرگری ڕیال مەدرید بۆ یارییەکە ئامادە نابن. سەبارەت بە ئەتلەتیکۆش ئەمڕۆ بەشێوەیەكی كتوپڕ لویس سوارێز مەشقەكانی یانەکەی بەجێهێشت، و بەگوێرەی هەواڵەكان یاریزانەكە هەستی بە ئازارێك لە ماسوولكەكانی كردوە بۆیە مەشقەكانی تەواو نەكردوە.
كەمێك پێش ئێستا ڕۆژنامەی ماڕكای مەدریدی ئاشكرای كردوە كە پێكانەكەی سوارێز سووك نییە و یاریزانەكە دوای چەند پشكنینێك دەركەوتوە كە بەلایەنی كەم پێویستی بە 3 هەفتە پشوو دەبێت, بەمەش ئاتلەتیكۆ مەدریدی سیمیۆنی گورزێكی كوشندەی لە كاتێكی هەستیاری لیگای ئیسپانیا بەردەكەوێت,
كە تا ئێستا یانەكەی پێشەنگی گرتوە و تەنها بەجیاوازی خاڵێك لەپێش بارسێلۆنا و بەدوو خاڵیش پێش ڕیال مەدریدە كە سێیەمی ڕیزبەندییەكەی گرتوە. جێی ئاماژەیە ، سوارێز لەم وەرزە گۆڵكاری یەكەمی یانەكەیە و بەهۆی گۆڵەكانی ئەو یاریزانە ئاتلەتیكۆ مەدرید چەندین خاڵی گرنگی دەستەبەر كردوە.
هەروەها نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا، هێرشبهری پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بۆ سێ یاریی داهاتوو له خولی فەرەنسی سزا درا و ناتوانێت یاریی بكات.فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕهنسا بهفهرمی بڵاویكردهوه، دوایی ئهوهی نێیمار له یاریی ڕابردوو یانهكهی بهرامبهر لیل به كارتی سوور كرایه دهرهوه، بههۆی ئهو ڕهفتارە تووندهی لهگهڵ تیاگۆ دیالۆ، بۆ سێ یاریی سزا درا.
له گهڕی 31 لیگا فەرەنسی، پاریس سانجێرمان و لیل رووبهڕووی یهكبوونهوه، نێیمار دوای پێكانێكی درێژی لهو یارییه بەژداری كرد، بهڵام له خولهكی 90′ به كارتی سوور كرایه دهرهوه و یانهكهشی به گۆڵێكی بێ وهڵام دۆڕا.