کیڤن دی برۆین بۆندەکەی لەگەڵ مان سیتی نوێ کردەوە
نیسان 7, 2021دوای چەند مانگێک لە پێشبینیکردن، دواجار مانچستەر سیتی بۆندی کیڤن دی برۆینیان تا ساڵی 2025 درێژ کردەوە یاریزانی بەلجیکی لە مانگی 8ی 2015 دا بە بڕی 55 ملیۆن پاوەند لە فۆلفسبۆرگەوە گواستیەوە
بۆ یانەی مان سیتی و توانی خۆی وەک یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی تۆپی پێی جیهان بناسێنێت
دی برۆین لەگەڵ مان سیتی 2 نازناوی پریمەرلیگی بردۆتەوە، جامێکی ئینگلیزی و چوار جامی خولی تۆپی پێی بردوەتەوە، و لە ساڵی 2020 دا ناوی لە(باشترین پێکهاتەی چامپیۆنس لیگ)ی ساڵی 2020 دەرچوو
دی برۆین لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی وتی “لەمە زیاتر ناتوانم دڵخۆش بم
وتیشی: لە ساڵی 2015 وە پەیوەندیم بە سیتی کردووە، هاندەرانم خۆش دەوێت
، خێزانەکەم لێرە لە مانچستەر جێگیرن و یارییکردنی خۆم زۆر بە باشی پەرەی سەندوە.
ئەم یانەیە بۆ سەرکەوتن هەوڵ ئەیات هەموو شتێکم پێشکەش دەکات،
کە پێویستم پێیەتی بۆ ئەوەی ئاستی خۆم پەرە پێ بدەم،
بۆیە ئیمزاکردنی ئەم گرێبەستە بڕیارێکی ڕاست و دروست بوو وە من هەوڵدەدەم باشترینی تۆپی پێ پێشکەش بکەم.
” من و پیپ گواردیۆلا هەمان تێڕوانینمان هەیە بۆ تۆپی پێ، بوونی ئەو پەیوەندییە لەگەڵ راهێنەرێک بۆ من زۆر گرنگە چونکە ئامانجەکانمان تەواو هاوتەرازن و هەمان شتمان دەوێت.
سەرنجی من ئێستا لەسەر ئەوەیە کە ئێمە کۆتاییەکی سەرکەوتوومان هەبێت بۆ ئەم هەڵمەتەی ئێستا.
ئەنجام و نمایشەکانمان تا ئێستا زۆر باش بوون،
بەڵام پێویستە دڵنیا بین لەوەی کە کۆتایی بە وەرزەکە بهێنین بەو سەرکەوتنانەی کە شایستەمانە.
دی برۆین لەگەڵ مان سیتی خاوەنی 65 گۆڵ و 101 ئەسیستە لە 255 یاری دا،
بە گوێرەی داتاکانی ئۆپتا سەرکەوتوو بووە دی برۆین هاندەری هەڵمەتی 2017-18ی سیتی بوو، کاتێک 100 خاڵی بێ وێنەیان لە پریمەرلیگ بەدەست هێنا، لەگەڵ
یاریکردنی لە هەموو پێشبڕکێکاندا 52 جار و 12 خاڵی تۆمار کرد و 21 خاڵی شیکردەوە.
بەڕێوەبەری یانەی مان سیتی تیکسیکی بێگیرێستان وتی : “ئەمە ساتێکی زۆر گرنگە بۆ ئەم یانەیە کێڤن بێ گومان یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێی جیهان ئاستی
یاریکردنی زۆر بە شێوەیەکی باش بەردەوام بووە.
ئێمە دڵخۆشین کە ئەو یاریزانی ئێمەیە و بەچاوی خۆم سەیری دەکەم لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی کە لێرەیە لە مانچستەر سیتی.