ڕیاڵ مەدرید لە لیڤەرپوڵی بردەوە

ڕیاڵ مەدرید لە لیڤەرپوڵی بردەوە

نیسان 7, 2021 0 By wkadmin

لە یاری چارەکی کۆتایی چامپیۆنس لیگ لە پایتەختی ئیسپانیا،دوێنێ یانەی ریاڵ مەدرید روبەروی لیڤەرپول بویەوە و توانی بە ئەنجامی 3-1 یاریەکە بەرێتەوە.,
هەردوولا یاریەکەیان بە وریاییەوە دەست پێکرد،

بەڵام ڕیاڵ ئاسودەتر دیار بوو و بۆشاییەکیان دۆزییەوە دوای 27 خولەک کاتێک ڤینیسیۆس جونیۆر لە تۆپێکی درێژی تۆنی کرۆسەوە گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد.


ئەسێنسیۆ کێشەکانی لیڤەرپوڵی گەورە کرد،کاتێک بەهۆی هەڵەی بەرگریکاران گۆڵی دووەمی بۆ یانەی شاهانە تۆمار کرد. وەک چاوەڕوان دەکرا لیڤەرپوڵ دەستبەجێ پاش پشوی جێمی یەکەم زۆر باش بوو و پاش 51 خولەک لە ڕێگەی محەمەد سەلاحەوە, گۆلی یەکەم تۆمار کرا.


لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانانی زەینەدین زێدان،بەشێوەیەکی زۆر باش کۆنترۆڵی یاریگایان کرد،توانیان گۆڵی سێیەم تۆمار بکەن لە رێگەی ڤینیسیۆس جۆنیۆرەوە.,
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامە نوسیدا دوای بردنەوەى یانەکەیان لە لیڤەرپوڵ، زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند،

“هەست بە ئاسوودەییەکەی تەواو دەکەم و یاریزانەکانیان توانیان وەک خۆی پلانەکان جێبەجێ بکەن، دەبێت پلانێکی تۆکمە و گونجاو بۆ یاری گەڕانەوە دابنێین”.
زیدان ڕاشیگەیاند: ئامادەنەبوونی ڤاران کاریگەرییەکی ئەوتۆی دروست نەکرد،

میلیتاو بە شێوەیەکی سەرکەوتوو جێگەی پڕکردەوە،دڵخۆشم بە ئاستە بەرزەکەى ڤینسیۆس و بەشێوەیەکی باش هاوکاری کردین و تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنس بەرامبەر لیڤەرپوڵ کارێکی گەورەیە.


زەیدان : شانازی بە یانەکەمەوە دەکەم ، چێژ لەم سەرکەوتنە وەردەگرین و خۆمان بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەکەین.
لەسەر لێدوانەکەى کلۆپ، کە یاریگای دی ستیفانۆی بە یاریگای ڕاهێنانەکان وەسف کردبوو،

زیدان دووپاتیکردەوە ڕەخنەکانی کلۆپ بە ئاسایی وەردەگرین و شانازی بە یاریگای دی ستیفانۆوە دەکەین.
لەسەر یاری کلاسیکۆش، ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکە ئاشکارایکرد،

یاریزانەکانیان پشوو دەدەن و دواتر بیر لە داڕشتنی پلانێکی گونجاو بۆ ڕووبەڕووبونەوەى بەرشەلۆنە دەکەینەوە.
یۆرگن كڵۆپ دوای شكست خواردن بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید: ئەو یاریگایە زۆر سەیر بوو، ڕێك لە یاریگای مەشقكردن كردن دەچوو،

ئێمە شایستەی سەرکەوتن نەبووین لەم یارییە.
وە وتیشی: سەختە بتوانین ڕیمۆنتاداکەی بەرامبەر بارسا دووبارە بکەینەوە، چونکە ئەوکات هاندەران لەنێو یاریگا بوون، بەڵام هەوڵی خۆمان دەدەین.