مان سیتی لە دۆرتمۆندی بردەوە
نیسان 7, 2021لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و لە یاری چووندا، مانچستەر سیتی بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند یاریکرد
مان سیتی, بە زەحمەت بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا،
کیڤن دیبرۆین و فیل فۆدین لە خولەکەکانی 19 و 90 گۆڵەکانی مان سیتیان تۆمار کرد، مارکۆ ریوس لە خولەکی 84 گۆڵێکی بۆ دۆرتمۆند کرد.
گواردیۆلا راهێنەری مان ستی ڕەزامەندى لەسەر ئاستى تیپەکەى دەربڕى
و دووپاتیکردەوە لە یاریگاى دۆرتمۆندیشدا بۆ بردنەوە یارى دەکەن.
دواى بردنەوەکەى بەرامبەر دۆرتمۆند لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەرى مانچستەر سیتى لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى بى بی سپۆرت ئاماژەى بەوەکرد، کە بەدڵنیاییەوە بردنەوە لە یەکسانبوون گرنگترە،
بەڵام گەر یارییەکەش یەکسانبوایە هێشتا 90 خولەکیان لە بەردەمدا ماوە.
گواردیۆلا دەڵێت “یارییەکەمان بردەوە و لە یارى گەڕانەوەشدا، لە یاریگاى دۆرتمۆند هەر هەوڵى بردنەوە دەدەین، ڕاستە جێمی یەکەم باش نەبووین، بەڵام لە جێمی دووەمدا ئێمە باشتربووین.
گواردیۆلا پێیوایە دۆرتمۆند تیپێکى بەهێزە و خاوەن چەند یاریزانێکى کوالیتى بەرزە و دەشڵێت “بەڵام ئێستا یارى لیدز یونایتدمان لەبەردەمدایە و دواتر بیر لە یارییەکەى دۆرتمۆند دەکەینەوە.
لاى خۆشیەوە ئیدین تیرزیچى ڕاهێنەرى کاتى دۆرتمۆند باسى لەوەکرد، کە هێشتا یارییەکە یەکلانەبووەتەوە و تیپەکەى ئاامادەیە بۆ یارى گەڕانەوە، دواى هەشت ڕۆژى تر جارکێى تر ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە،
لە 14 ی ئەم مانگە و لە یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارک یاری گەڕانەوە ئەنجام دەدرێت.
لەهەمان کاتدا لە دوای یاریەکە هالاند بووە دەنگوباسی رۆژنامەکان. واژووەکەى هالاند لەسەر دەفتەری تێبینەیەکانی یاریدەدەرە ڕۆمانیەکە، کاردانەوەى لێکەوتەوە.
ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری دۆرتمۆند لە ماوەى ڕابردوودا
بووەتە جێی بایەخی یانە گەورەکانی جیهانی وەک بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە ئیسپانیا و پاریس سانجێرمان لە فەڕەنسا ،
بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەى پێشکەشی دەکات.
لە گرتەیەکی ڤیدۆیدا کە لە ڕێگەى کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە
پاش کۆتایی هاتنی یارییەکەی مان سیتی و دۆرتمۆند لە یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یەکێک لە یاریدەدەرەکانی ناوبژیوان لەکاتی چوونە ژوورەوە،
بۆ شوێنی خۆگۆڕینی یاریزانان داوا لە هالاند دەکات واژوو لەسەر دەفتەری تێبینەیەکانی بکات.
هێرشبەرە نەرویجیەکەش داواکەى ڕەت ناکاتەوە و واژووی لەسەر دەکات.ئەو کارەی یاریدەدەرە ڕۆمانیەکە کاردانەوەى بە دوای خۆیدا هێنا
و بەشێک لە چاودێرانی وەرزشی پێیان وایە کاری ناوبژیوان نیە داوای واژوو لە یاریزان بکات ،
لە کاتێکدا زۆرترین ڕەخنە لە ستافی ناوبژیوانی یارییەکەى دۆرتمۆند و مان سیتی گیرا کە ئەنجامەکەى بە بردنەوەى مان سیتی لە دۆرتمۆند بە دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بوو.