هازارد بۆ یارییەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوڵ ناگەرێتەوە

هازارد بۆ یارییەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوڵ ناگەرێتەوە

نیسان 6, 2021 0 By wkadmin

زەینەدین زێدان بانگهێشتی ئیدن هازارد بەرامبەر لیڤەرپوڵ ناکات چونکە یاریزانە بەلجیکیەکە،لە سەدا سەد ئامادە نیە.ریاڵ مەدرید لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ڕۆژی سێشەممە روبەرووی یانەی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە.
بەڵام هازاردی تەمەن 30 ساڵ،بە هۆی پێکانەوە ناتوانێت لەم یاریەدا بەشدار بێت.لە کاتێکدا لە مانگی 3 دا،ئەم یاریزانە لە پێکانێکی دیکە چاک بوەوە.بەڵام دووبارە لە قۆناغی کۆتایی 16 ی چامپیۆنس لیگدا بەرامبەر ئەتلانتا،دووباره توشی پێکان هاتەوە.
یاریزانە بەلجیکییەکە لەیانەی چێڵسییەوە بە 100 ملیۆن یۆرۆ لە مانگی 6ی 2019 دا رویکردۆتە یانەی ڕیاڵ مەدرید،تەنیا 43 یاری کردووە و خاوەنی پێنج گۆڵە. زیدان دەڵێت هیچ نیازێکی نییە یاری بە هازارد بکات بەرامبەر لیڤەرپوڵ چونکە لەسەدا سەد ئامادە نییە.راهێنەری مەدرید ڕۆژی دووشەممە لە کۆنفڕانسێکی میدیاییدا گوتی پێویستە ئێدین هازارد ئارام بگرێت.
ئێمە هیچ کاتێک مەترسی ناخەینە سەر هیچ یاریزانێک،پێویستمان بەوەیە هەموو یاریزانەکانمان بەردەست و گونجاو بن پێم خۆشە یاریزانەکانمان لە تەندروستییەکی باشدا بن،حەز ناکەم هیچ کاتێک بە پێکراوی،بیانبینم یاریزانی زۆرمان هەیه لەم وەرزه توشی پێکان بووه.هیوادارم کە بەزوویی یاریزانە پێکراوەکانمان بگەڕێنەوە.
دواین ڕوبەروبونەوەی لیڤەرپول و ریال مەدرید،لە فیناڵی چامپیۆنسلیگی 2018بوو،کە یانەی شاهانە بە ئەنجامی 3-1 لە لیڤەرپوڵی بردەوە.زێدان گوتی “کلۆپ راهێنەرێکی گەورەیە، ماوەیەکی زۆرە راهێنەرایەتی دەکات ئەنجامی زۆر باشی هەیە، لیڤەرپوڵ بە شێوەیەکی نایاب یاری دەکەن.
هەروەها لە یانەی بەرشەلۆنە شدا نەشتەرگەرییەکى نوێ بۆ فیلیپى کۆتینیۆ ئەنجامدرا و بەپێى ڕاگەیاندنەکانیش چوار هەفتە دووردەکەوێتەوە.
یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە لە پێگەى فەرمى خۆى لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە ئاشکرایکرد، نەشتەرگەرى بۆ فیلیپى کۆتینیۆى بەڕازیلى هێرشبەرى یانەکەیان ئەنجامدراوە لە ئەژنۆى چەپیدا.
بەرشەلۆنە ڕوونیکردووەتەوە، دکتۆر ڕۆدریگۆ لاسمار،نەشتەرگەرییەکەى کۆتینیۆى ئەنجامداوە لە بەڕازیل، بەسەرپەرشتى پزیشکەکانى یانەکە.
یانە کەتەلۆنیەکە ماوەى دووکەوتنەوەى کۆتینیۆى ئاشکرانەکردووە، تەنیا ئاماژەى بەوەکردووە، گەڕانەوەى بۆ یاریگاکان پەیوەندى بە چالاکى چاکبوونەوەى پێکانەکەیەوە دەبێت، ئەمە لە کاتێکدا ڕاگەیاندنەکان پێشبینیدەکەن بۆ چوار هەفتە دووربکەوێتەوە.