لیڤەرپوڵ دەیەوێت تۆڵە لە یانەی ریاڵ مەدرید بکاتەوە
نیسان 6, 2021لە چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا یانەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری یانەی لیڤەرپوڵ دەکات
لیڤەرپوڵ دوایین جار کە ڕووبەڕووی ریاڵ مەدرید بویەوە،لە یاریی کۆتایی ساڵی 2018 بوو کە بە ئەنجامی 3-1 دۆرا.بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید هەر لەو یاریەدا محەمەد سەلاح توشی پێکان هات بەهۆی هێرشەکانی سێرجۆ ڕامۆسەوە و بەفرمێسکەوە یاریگای بەجێهێشت.
کڵۆپ راهێنەری یانەی لیڤەر پول سەبارەت بەو یاریە وتی:”ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بە یاریەکەی ساڵی 2018ەوە نییە، بەڵام کە تیروپشکەکە راکێشرا بێگومان ئەو یاریەم بیرکەوتەوە،چونکە بۆ یەکەمجار بوو یاریمان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کرد.
گوتیشی” دوای ئەو یارییە وتم ئەگەر کەسێک دوای هەفتەیەک یان مانگێک پرسیاری لێکردم ئەگەر سێرجۆ ڕامۆس بۆ 60 هەمین ساڵ ڕۆژی لەدایکبوونی خۆم بانگهێشت بکەم ، ئەوا دەڵێم نەخێر،جارێکی تر بیری لێ ئەکەمەوە. ئەو یاریزانێکی زۆر باشە بەڵام ئەوەی کە ئەو شەوە رویدا پێم خۆش نەبوو، شەوێکی سەیر بوو بۆ ئێمە بەڵام زۆر لە مێژە و ناتوانم ئەو هەستە بگەرێنمەوە، توڕەبوون بێت یان هەر شتێکی تر هەوڵ نادەم بیرم بکەوێتەوە.
من باوەڕم بە تۆڵەسەندنەوە نییە،چونکە ئێمە هیچ کێشەیەکمان لە بەرەنگار بونەوە نییە.
وە لە کۆتایی ساڵی 2018-2019 لیڤەرپوڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی بەرامبەر تۆتنهامی بردەوە، هەروەها لە وەرزی ڕابردوودا یەکەم نازناوی پریمەرلیگی ئینگلیزی دوای 30 ساڵ بەدەست هێنا.
ئەمشەو کاتژمێر 10 ڕووبەڕووی ڕیاڵ دەبنەوە کە ئەوانیش پاڵەوانی وڵاتەکەیانن،دووبارە لەپێشبڕکێدان بۆ نازناوی لالیگا لەم وەرزەدا، یانەکەی کلۆپ تا رادەیەکی زۆر هەمان ئەو دەستەیەی لەبەردەستدایە کە لە ئەرسناڵی بردەوە.
بەڵام یاریزانی ناوەڕاست جۆردن هێندەرسۆن وبەرگریکاران جۆیل ماتیپ و جۆ گۆمێز و ڤیرجیل ڤان دیک یاری ناکەن. لە یانە شاهانیەکەش،کاپتن ڕامۆس دوای ئەوەی لەگەڵ ئیسپانیا تووشی پێکان بوو،ناتوانێت یاری بکات.هەروەها راڤال ئیڤارا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو ڕیاڵ لە نەبوونی هەردوو بەرگریکاری ناوەندیدا پێشبینی دەکرێت ناچۆ فێرناندز لە شوێنی دابنێت.
هەروەها لە یاریەکی تردا لە خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا،یانەی مانچستەر سیتی ڕۆژی سێشەممه میوانداری بروسیا دۆرتمۆند دەکەن لە یاریگای ئیتیحاد.
دوای ئەوەی یانەکەی پیپ گواردیۆلا لە قۆناغی شانزە به ئاسانی سەرکەوت بەسەر یانەی بۆروسیا مۆنشنگلادباخ و چووە قۆناغی هەشتەم، له بەرامبەریشدا،دۆرتمۆند له بەرامبەر سیڤیلیا یاریەکی سەختی ئەنجامدا،بەڵام له کۆتاییدا توانی سەرکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتای.
پێشەنگی پریمەرلیگ لە ئێستادا،لەیەکەم نازناوی وەرزەکەیان نزیک بونەتەوە،دوای ئەوەی ئێوارەی شەممە بە ئەنجامی 2 – 0 لە بەرامبەر لێستەر سیتی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.ئەمڕۆش دەیانەوێت سەرکەوتنێکی دیکە بۆ سەرکەوتنەکەیان زیاد بکەن.