عوسمان دێمبلی لە کۆتا خولەکدا بردنەوەی بۆ بەرشەلۆنە بەدەستهێنا

عوسمان دێمبلی لە کۆتا خولەکدا بردنەوەی بۆ بەرشەلۆنە بەدەستهێنا

نیسان 6, 2021 0 By wkadmin

بەرشەلۆنە بە زەحمەت لە بەلەد وەلیدی بردەوە و گەڕایەوە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیا.لە کۆتا یاری هەفتەی 29 ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە کامپ نۆ میوانداری بەلەد وەلید کرد.
یانە کەتەلۆنیەکە،زۆر بەسەختی و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکەی لە بەلەدوەلید بردەوە، تاکە گۆڵی یاریەکەش عوسمان دیمبلی لە خولەکی 90 تۆماریکرد.بەم بردنەوەیە، تیپەکەی کۆمان بە کۆکردنەوەی 65 خاڵ،گەڕایەوە دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا بەجیاوازی تەنیا خاڵێک لەدوای ئەتلەتیکۆی پێشەنگەوەیە.
ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە پێیوایە لە بردنەوەکەى بەرامبەر بەلەد وەلیددا چانس یاوەریان بووە،هەروەها پێیوایە یارى کلاسیکۆش نازناوى لالیگا یەکلادەکاتەوە.
دواى بردنەوەکەى بەرامبەر بەلەد وەلید لە خولى ئیسپانیا، ڕۆناڵد کومانى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەکرد، لە سەرەتاى یارییەکەدا وەک پێویست فشاریان نەکردووەتە سەر ڕکابەرەکەیان و کەمێک خاو بوو.هەروەها دەڵێت “لەبەرئەمە شێوەى یاریکردنى خۆمان گۆڕى و لە جێمی دووەمدا ئاستمان باش بوو، کە یارییەکى قورس بوو، بەلەد وەلید بەرگرییەکى باشى کرد، ئێمەش شایستەى بردنەوەکە بووین.
کۆمان پێیوایە ئەوەی تیپەکەى ئەنجامی دا لەم یاریەدا،تواناى بردنەوەى لالیگاى هەیە و ئەقڵیەتى تیپەکەشیان هەردەم بۆ بردنەوەى سێ خاڵى یارییەکانە و دان بەوەشدا دەنێت لە کۆتایى یارییەکەدا بەخت یاوەریان بووە.
لە بارەى کلاسیکۆشەوە کومان دەڵێت “هەردەم یارییەکى گرنگە،ئێستاش گرنگیەکەى زیاتر بووە،بەهۆى بارودۆخى خولەکەوە، هەردوو یانەکەش نایابن و بردنەوەى یارییەکەش زۆر گرنگ دەبێت بۆ یەکلاکردنەوەى نازناوى لا لیگا.
هەروەها لە خولی ئینگلتەرادا وێستهام لە ولڤەرهامبتۆنی بردەوە و چوە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی.
لە یارییەکانی هەفتەی 30 ی خولی ئینگلتەرا، یانەی وێستهام لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ولڤەرهامبتۆن یاریکرد.لە جێمی یەکەمدا،لە خولەکەکانی 6 و 14 و 38 لینگارد و فۆرنالس و بۆین سێ گۆڵیان بۆ وێستهامی میوان تۆمارکرد.
لە خولەکی 44 دیندۆنکەر گۆڵی یەکەمی بۆ ولڤەر کرد.هەرچەندە لە جێمی دووەمدا و لە خولەکی 68 فابیۆ سیلڤا گۆڵی دووەمی بۆ ولڤەرهامبتۆن تۆمارکرد بەڵام نەیانتوانی یاریەکە یەکسان بکەنەوە و یاریەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سوودی وێستهام کۆتاییهات.
لەیارییەکی تریشدا، ئیڤەرتۆن لە یاریگای خۆی بەگۆڵێک لەگەڵ کریستاڵ پاڵاسیەکسان بوو.
بەم ئەنجامانە، وێستهام بە 52 خاڵ چووە چوارەمی ڕیزبەندی،ئیڤەرتۆنیش 47 خاڵی هەیە و لەپلەی هەشتەمدایە، کریستال پالاس و ولڤەرهامبتۆنیش لە پلەکانی دوانزە و چواردە دەبینرێن.