لۆکاکۆ گەیشتە 20 گۆڵ لە سێریا ئەی
نیسان 5, 2021ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ بۆ دووەم وەرزی یەک لەدوای یەک،ژمارەی گۆڵەکانی لە سێریا ئەیدا گەیاندە 20 گۆڵ،وە زیاتر بڕیاری پەیوەستبوونی بە ئینتەر میلان پیشان دا .لۆکاکۆ توانی دەست بە گەڕانەوەی ئینتەر بکات کە بە گۆلێکی بێ بەرامبەر لە پۆلۆنیای بردەوە.
بەمەش جیاوازی لەگەڵ ڕکابەرەکەی یانەی میلان،گەیاندە هەشت خاڵ و گۆڵەکانی ئەم یاریزانە ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لەیارمەتیدانی ئینتەر بۆ کۆنترۆڵکردنی نازناوی پێشبڕکێکە،لەگەڵ ئەوەی بووە حەوتەمین یاریزانی بەلجیکی کە 20 گۆلی لەگەل یانەی ئینتەر میلان تۆمار کردووە لە وەرزێکدا
لۆکاکۆ کە لە ساڵی 2019 بۆندێکی لە مانچستەر یونایتدەوە بەرەوە ئینتەر میلان واژۆ کرد، بە ئینتەر تیڤی وت من زۆر دڵخۆشم بە بردنەوەکەی ئەمڕۆ یارییەکی ئاڵۆز بوو.
بۆ من ساتێکی زۆر باشە،بڕیاری دروستم دا کە بێمە ئێرە هەموو شتێک دەکەم بۆ یارمەتی تیمەکەم،چونکە من هیچ نیم بەبێ هاوڕێیانی تیمەکەم یانەکەمان گرنگترین شتە ئێمە ئامانجی خۆمان هەیە و پێویستە ئەمە بەردەوام بکەین.”
لە ئێستادا ئینتەر یارییەکی قورسی لەپێشەوەیە،لەبەرامبەر ڕکابەری خۆی و پاڵەوانی وەرزی رابردوو ئەویش یۆڤانتۆسی ون بووە.
ئەنتۆنیۆ کۆنتی وتی: ئینتەر بەباشی یاری کرد بەرامبەر پۆڵۆنیا بۆ سەرکەوتن کە 12 هەوڵیاندا ، ئەگەر چی تەنیا دوو لە هێرشەکانیان مەترسیدار بوو.
وتیشی ئێمە هەموومان زۆر گەشەمان کردووە: ئێمە باشتر مامەڵە لەگەڵ فشاردا دەکەین و دەیکەینە وزەی ئەرێنی.ئەمە یارمەتیمان دەدات لەسەر ئەو گۆڕەپانە و پێویستە بەم شێوەیە بەردەوام بین.
ئینتەر لە ساڵی 2007 ەوە،بۆ یەکەمجار نۆ یاریی خولی لەسەر یەک بردۆتەوە،ڕۆژی چوارشەممه ڕووبەڕووی ساسۆلۆ دەبنەوە.
هەروەها لە یاریەکی تردا لە خولی پریمەرلیگ، مانچستەر یونایتد بە زەحمەت بردنەوەی بەسەر برایتۆن بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 30 خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلدترافۆرد میوانداری یانەی برایتۆنی کرد.ئەم یانەیە بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.
دانی وێلباک لە خولەکی 13 گۆڵێکی بۆ برایتۆن کرد،بەڵام دواتر هەریەک لە مارکۆس ڕاشفۆرد و ماسۆن گرینوود لەخولەکەکانی 62 و 83 دوو گۆڵیان بۆ مان یونایتد تۆمار کرد. بەم ئەنجامە، مانچستەر یونایتد بە 60 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت، برایتۆنیش 32 خاڵی هەیە و لە پلەی 16هەمدایە.
سەبارەت بە هەواڵی پێکانی ئەنتۆنی مارشیاڵ،ڕاهێنەری مانچستەر یوونایتد،سۆڵشایەر ئەم هەواڵەی پشت ڕاستی کردەوە،وتی کە ئەم یاریزانەی بە هۆی پێکانی ئەژنۆ وە.ناتوانێت لە یاریەکانی کۆتایی وەرزەدا بەشداری بکات.
ئەم هێرشبەرە توشی پێکانێکی ئەژنۆ هات،لە جامی جیهانی فەرەنسا کە هەفتەی ڕابردوو بەسەر کازاخستان دا سەرکەوتن و ئەگەری ئەوە هەیە تا کۆتایی وەرزی 2021،لە گەڵ مان یونایتد نەگەڕێتەوە نێو یاریگا.هەروەها ناتوانێت بگەڕیتەوە هەڵبژاردەی فەڕەنساش.
سۆلشایەر لە پێش یاریەکەیانەوە بۆ میدیاکان سەبارەت بەم یاریزانەی دواو وتی : ” بەداخەوە لەگەڵ فەرەنسا ئەژنۆی توشی پێکان هاتوە،لەدەستدانی ئەنتۆنی بۆ یاریەکانی داهاتووی وەرزەکە زۆر نائومێدکەرە،بۆشاییەکی گەورە لە یانەکەماندا دروست دەکات.