دی ماریا حەز دەکات جارێکی دیکە لەگەڵ مێسی یاری بکاتەوە

دی ماریا حەز دەکات جارێکی دیکە لەگەڵ مێسی یاری بکاتەوە

نیسان 5, 2021 0 By wkadmin

دی ماریا،لە لێدوانێکیدا،باسی لە داهاتووی لیۆنێل میسی هاونیشتیمانی ئەرجەنتینی کرد،هێرشبەری پاریس سان جێرمان ئەنخێل دی ماریا وتی،ئەوە ناوازە دەبێت کە شان بە شانی لیۆنێل مێسی یاری بکات لە پاریس سان جێرمان.
مێسی گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە،کۆتای هاتوە و ئەستێرەکەش لە لایەن هەریەک لە یانەکانی،پاریس سان جێرمان و پێشەنگی پریمەرلیگ مانچستەر سیتی خواستیکی گەورەی لەسەرە. بەڵام خوان لاپۆرتا سەرۆکی نوێی یانە کەتەلۆنیەکە، هێشتا هیوابەخشە بە دووبارە ئیمزاکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی،کە تەواوی پیشەگەری لە کامپ نۆ بەسەر بردوە.
دی ماریا له سه ر ئاستی نێودەوڵەتی لەگەڵ میسی یاری بۆ ئه رژەنتین کردووە،ئەستێرەی پاریس سان جێرمانیش دانی بەوەدا نا که زۆر حەز دەکات لەگەڵ هاوونیشتیمانەکەیدا له یانەی پاریس سان جێرمان یاری بکات،هەروەها ئەم یاریزانە بە رۆژنامەوانەکانی وت:”وابزانم لیۆ لە هەسارەیەکی ترە،چونکە لە ،ماوەی یاریکردنمدا هیج یاریزانیکی دیکەی بە توانام وەکو ئەم یاریزانە نە بینیوە.
من ئاواتە خوازم جارێکی دیکە شان بە شانی مێسی یاری بکەمەوە،بەڵام ئەمە لە ئیستادا ڕوون نیە کە ئایا دەتوانین جارێکی دیکە پێکەوە یاری بکەینەوە یاخود نا،چونکە هێشتا یاریزانی بەرشەلۆنەیە.
کۆتایی وەرز دەبینین چی دەبێت دی ماریا گوتیشی ” زۆر قسەی لەگەڵ دەکەم،بەڵام زەحمەتە لەم کاتانەدا بتوانیت ئامۆژگاری کەسێک بکەیت،چونکە ئەو خێزان و کەسوکاری هەیە،دەبیت بیر لەوانیش بکاتەوە.لە کۆتایدا گرنگ دڵخۆش بوونی خۆی و خێزانەکەیەتی.”
بەرشەلۆنە ڕۆژی دووشەممە ڕووبەڕووی بەلەد وەلید دەبێتەوە ، لە ئەگەری بردنەوەی تیپەکەی ڕۆناڵد کۆمان ئەوا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یەکەمی لالیگا ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتە یەک خاڵ.
میسی لەم وەرزەدا 23 گۆڵی لە خولی لالیگادا،تۆمار کردوە و خاوەنی 7 ئەسیستە کە ئەمەش زیاترە لەهەر یاریزانێکی دیکەی پێنج خولەکەی ئەوروپا.
یاریزانە ئه رجنتینیەکە له چوار یاری کۆتایی لالیگادا کە بەرامبەر بەلەد وەلید کردوویەتی،هەشت گۆڵی تۆمار کردوە،چوار ئەسیستیشی هەبوە.یانە کەتەلۆنیەکە،لە کۆی 14 یاری پێشوویاندا بەرامبەر ئەم یانەیە 13 یاریان بردۆتەوە،کۆتا جار کە بەرامبەر ئەم یانەیە شکستیان هێناوە لە ساڵی 2014 دا بوە.بە ئەنجامی (1-0).