ئەتلەتیکۆ مەدریدی پاڵەوانی لالیگا سێ خاڵی لەدەستدا

ئەتلەتیکۆ مەدریدی پاڵەوانی لالیگا سێ خاڵی لەدەستدا

نیسان 5, 2021 0 By wkadmin

لەپاش شکستەکەی دوێنێی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر سێڤیلیا،پێشبڕکێی بەدەست هێنانی نازناوی لالیگا گەرمتر بوو،ئەمەش بەهۆی ئەوەی پێشەنگی لالیگا بە ئەنجامی 1-0 توشی شکست هات بەرامبەر سیڤیلیا.
هەرچەندە چەندین هەلی گرنگ بۆ ئەتلەتیکۆ دروست بوو،بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن،لە پاش تێپەڕبوونی 8 خولەک بەسەر یاریەکەدا،پەناڵتیەک بۆ یانەی سیڤیلیا هەژمار کرا،بەڵام ئەم پە ناڵتیە لە لایەن لۆکاس ئۆکامپۆسەوە لە دەست درا.
تاکە گۆڵی یاریەکەش لە خولەکی 70 دا،لە لایەن مارکۆس ئەکۆنیەوە تۆمارکرا.هێشتا ئەتلەتیکۆ مەدرید خاوەنی 66 خاڵە و لەپێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیدایە، سیڤیلیەش بە 58 خاڵ پلەی چوارەمی گرتوە.
بەلام ئەم دۆڕانە بوە هۆی ئەوەی چانسێکی گەورە بۆ هەریەک لە بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید دروست ببێت،بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا،پێشەنگ لەم یانەیە وەربگرنەوە.ئەگەر بەرشەلۆنە لە یاری داهاتوویدا،بەرامبەر بەلەد وەلید،کە وا بڕیارە ئەمرۆ بەڕێوە بچێت،سەرکەوتوو بێت ئەوا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ پێشەنگی خولەکەدا بۆ یەک خاڵ کەم دەکاتەوە.
دواى دۆڕاندنەکەى بەرامبەر سیڤیلیا لە خولى ئیسپانیدا، دێگۆ سیمیۆنى ڕاهێنەرى ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاماژەى بەوەکرد، پێشبینى ئەوەیان کردووە یارییەکە قورس بێت و سیڤیلیەش شایستەى بردنەوەکە بووە.
سیمیۆنى دەڵێت “دواى 30 خولەک لە یارییەکە ئاستمان بەرەو باشى چوو، بەڵام بەدەستى خۆمان کارەکەمان لەسەر خۆمان قورسکرد، ئەو ئاستەمان پێشکەش نەکرد کە چاوەڕوانکراو بوو لێمان، ئەو گۆڕانکارییەش لە تایمى یەکەمدا کرا هەڵەى ڕاهێنەرە.
سیمیۆنى نایەوێت قسە لەسەر حاڵەتەکانى ناوبژیوانى یارییەکە بکات،پێیوایە سیڤیلیا شایستەى بردنەوەکە بووە، هەرچەندە تیپەکەى لە تایمى دووەمدا ئاستێکى باشى پێشکەشکردووە.
سیمۆنى باس لەوەشدەکات، پێویستە ئامادەکارى بۆ یارى داهاتوویان بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس بکەن، کە لویس سوارێز و مارکۆس یۆرێنتى بەهۆى ڕاگیرانەوە ناتوانن بەشدارى تێدابکەن.
لە یاریەکانی ئەمڕۆی لالیگادا،بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی بەلەد وەلید دەبێتەوە،یانە کەتەلۆنیەکە لە ئێستادا بە کۆی 62 خاڵ پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە،ئەگەر ئەم یاریە بباتەوە ئەوا جارێکی دیکە پلەی دووەمی ڕیزبەندیەکە لە ڕیاڵ مەدرید وەردەگرێتەوە.
بەلەد وەلید دۆخێکی زۆر باشی نیە،پلەی شانزدەهەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە،کۆی خاڵەکانی 27 خاڵە.وا چاوەڕوان دەکرێت تیپەکەی کۆمان بە ئاسانی بتوانن،لەم یاریەدا سەربکەون.