یۆڤانتۆس دوو خاڵی گرنگی لە دەست دا

یۆڤانتۆس دوو خاڵی گرنگی لە دەست دا

نیسان 4, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی سێریا ئەیدا دوێنێ یۆڤانتۆس ڕووبەڕووی تۆرینتۆ بوویەوە،بە ئەنجامی 2-2 لە گەڵیدا یەکسان بوو.هەرجەندە یوڤی نزیک بوو لەوەی یاریەکە بدۆڕێنێت،بەڵام لە خولەکەکانی کۆتایدا،ڕۆناڵدۆ توانی یانەکەی لە دۆڕان بپارێزێت.
ئەم یەکسان بوونە بۆ تیپەکەی پێرلۆ هیچ باش نەبوو،چونکە دوو خاڵی گرنگی لە دەست دا،لە ڕکابەریکردنی نازناوەکە دووریخستەوە.لە ئێستادا بە جیاوازی 12 خاڵ لە پاش ئینتەر میلانی پێشەنگەوەیە.
هەرچەندە لە سەرەتای یاریەکەدا یۆڤانتۆس باش دەردەکەوتن،فێدریکۆ کێسا لە خولەکی 13 توانی گۆڵی یەکەم بۆ یۆڤانتۆس تۆمار بکات و یۆڤی خستە پێشەوە،بەڵام تۆرینتۆ لە هەوڵەکانیان بەردەوام بوون،سەنبریا توانی لە خولەکی 27 گۆڵی یەکسانی بۆ تۆرینتۆ تۆمار بکات.
دواتر لە سەرەتای جێمی دووەم دا،بە هۆی پاسێکی هەڵەی کۆلۆسۆڤێسکی هێرشبەری یۆڤانتۆسەوە،هەلێکی دیکە بۆ سەنبریای هێرشبەری تۆرینتۆ ڕەخسا.توانی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمار بکات و یانەکەی بخاتە پێشەوە.
یاریەکە بەم ئەنجامە بەردەوام بوو،هەتا ڕۆناڵدۆ لە خولەکی 79 دا توانی گۆڵی یەکسان بوونەوە،بۆ یوڤی تۆمار بکات.ئەمەش بوە 30 یەمین گۆڵی ئەم یاریزانە لەم وەرزەدا بۆ یانەکەی.
لە دوای دۆراندنی یارییەکە ئەندریا پیرلۆی ڕاهێنەری یۆڤانتۆس،بۆ ڕوونکردنەوەی هەڵەکانیان وتی:ئێمە بە باشی دەستمان پێکرد، پێشەنگبووین.وە دواتر هەموو شتەکانمان بۆ پێچەوانە بوویەوە.هەرچەندە ئێمە هیوامان بە جیاوازیەک لە جێمی دووەمدا هەبوو، بەڵام هەڵەمان کرد.دەبێت بگەڕێینەوە سەر ئەو هەڵەیە،لێیەوە فێربین،هەر هەڵەیەک بکەین لە یاریدا دەبێتە هۆی شکستێکی گەورە بۆمان.
یۆڤانتۆس بە کۆی 56 خاڵ پلەی چواترەمی ڕیزبەندی خولەکەی گرتوە،لەگەڵ ئەتلانتای پلە سێیەمدا،جیاوازی دوو خاڵی هەیە.
لە خولی فەڕەنسیشدا،پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بە لیل دۆڕا،پێشەنگی دایەوە بە یانەی لیلی.
هەر لە جیمی یەکەمەوە،یانەی لیل توانیان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر یاریگادا بسەپێنن،لە ڕێگەی داڤیدەوە لە خولەکی 20 گۆڵێک تۆمار بکەن.
هەر ئەم گۆڵەش بوە هۆی ئەوەی ئەم یانەیە سێ خاڵی یاریەکە بباتەوە،بە جیاوازی سێ خاڵ پێشەنگ لە پاریس سان جێرمان وەربگرێتەوە.
لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکەدا هەردوو یانە بە کۆی 10 یاریزانەوە یاریان کرد.هەریەک لە نیمار داسیلڤیای هێرشبەری پاریس سان جێرمان و ئیمبالۆی یاریزانی لیل بە کارتی سوور کرانە دەرەوە.
ئەمە دووەم جارە لەم وەرزەدا کە نیمار داسیلڤیا بە کارتی سوور دەکرێتە دەرەوە.