پاش 34 ساڵ لە چاوەڕوانی ڕیاڵ سۆسیداد توانی جامی کۆپا دێل رێی بباتەوە
نیسان 4, 2021پاش ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێک یاری کۆتایی جامی کۆپا دێل ڕێی وەرزی 2019/2020 بە هۆی بڵاووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرا،دوێنێ ئەم یاریە لە نێوان هەردوو یانەی ڕیاڵ سۆسیدا و ئەتلەتیک بلباو بەڕێوە چوو.
یاریەکەش بە ئەنجامی 1-0 بەسەرکەوتنی ڕیاڵ سۆسیداد کۆتایی پێهات.ئەم سەرکەوتنە بوە هۆی ئەوەی 34 ساڵ چاوەروانی سۆسیداد بۆ بردنەوەی ئەم جامە کۆتایی پێبهێنێت.
کۆتا جار ڕیاڵ سۆسیدا لە ساڵی 1987 دا توانیوویەتی ئەم جامە بباتەوە،کاتێک توانیوویەتی یاری کۆتایی لە ئەتلەتیکۆمەدرید بباتەوە.ئەم جامە بوە 5 مین بردنەوە لە میژووی ئەم یانەیەدا.هەرچەندە ئەتلەتیکۆ بلباو چاوەڕێ بوو بۆ 24 مین جار ئەم جامە بەرز بکاتەوە.بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.ئەتلاتیکۆ لە مێژووی خۆیدا 23 جار جامەکەی بەدەست هێناوە،کە دواهەمینیان لە ساڵی 1984 دا بوە
.هیچ یانەیەکی دیکە بێجگە لە بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ بلباو نەیانتوانیوە زۆرترین کۆپا دێل رێی ببەنەوە،هەتا ئێستا یانە کەتەلۆنیەکە 30 جار ئەم جامەی بەرز کردۆتەوە،لە پلەی دووەمیشدا ئەتلەتیکۆ دێت کە 23 جار نازناوەکەی بەرز کردۆتەوە.
یاریەکەی دوێنێ بۆ هەردوو یانە زۆر سەخت بوو،هەردوولا زیاتر لەوەی بیر لە هێرشبردن بکەنەوە،بەرگریان دەکرد،جێمی یەکەمی یاریەکە بە یەکسان بوونی هەردوولایان کۆتایی پێهات.
بەڵام دواتر سۆسیدا لە ڕێگەی پەناڵتیەوە لە خولەکی 63 دا گۆڵێکی تۆمار کرد.یاریەکەی بەسەرکەوتنی خۆی کۆتایی پێهێنا.هەرچەندە پاش تیپەربوونی 5 خولەک بەسەر جێبەجیکردنی پەناڵتیەکە گۆڵەکە بۆ ڕیاڵ سۆسیدا هەژمار کرا پاش دڵنیا بوونەوە لە ڤار
ئەتلەتیکۆ بلباو،پاش دوو هەفتەی دیکە لە 17 ی 4 دا،لە یاری کۆتایی کۆپا دێل رێی ئەم وەرزەدا (2020/2021) ڕووبەرووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە.کە هەردوولا ڕکابەریەکی گەورەی یەکدی دەکەن،بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
ئەم یانەیە بە هۆی ئەو سەرکەوتنەی کە لە جامی سوپەری ئیسپانیدا،بەسەر یانە کەتەلۆنیەکەدا هێنای ورەی بەرزە.دەیەوێت جارێکی دیکە تیپەکی کۆمانی ڕاهێنەر تووشی شکستێکی گەورە بکات.
ئەتلەتیکۆ بلباو و ڕیاڵ سۆسیدا جارێکی دیکە لە ڕۆژی چوارشەممەدا لە یاریەکانی لالیگادا بەرامبەر یەکدی یاری دەکەن.ئەتلەتیکۆ بە کۆی 35 خاڵ پلەی نۆیەمی گرتوە.ڕیاڵ سۆسیدادیش بە کۆی 45 خاڵ پلەی شەشەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە.