وێست برۆم کۆتایی بە ڕیکۆردە نەبەزیوەکەی تۆخێل هێنا

وێست برۆم کۆتایی بە ڕیکۆردە نەبەزیوەکەی تۆخێل هێنا

نیسان 4, 2021 0 By wkadmin

پاش ئەوەی بۆ ماوەیەک یاریەکانی پریمەرلیگ،بە هۆی یاریەکانی پاڵاوتنی فیفای ساڵی 2022 ڕاگیران،دووبارە دوێنێ خولی پریمەرلیگ دەستی پێکردەوە،بەڵام ئەم دەست پێکە بۆ چێڵسی باش نەبوو،دوای ئەوەی بە ئەنجامی 5-2بەرامبەر وێست برۆم تووشی شکستێکی گەورە بوو.
دوای ئەوەی دیێگۆ سیلڤای یاریزانی چێڵسی لە پاش 29 خولەک بەسەر جێمی یەکەمی یاریەکەدا،بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.تیپەکەی ڕوسلس ئەم هەلەیان قۆستەوە و سەرکەوتنێکی ناوازەیان بەسەر تیپەکەی تۆماس تۆخێلدا بەدەست هێنا.
ماسیوس پێریرا لەخولەکەکانی2+45 ,,4+45،کالوم ڕۆبنسۆن لە خولەکەکانی 1+90 ,63 پێکەوە چوار گۆڵیان تۆمار کرد.چێڵسی لە 14 یاری پێشودا لە ژێر ڕاهێنەرایەتی تۆماس توخێلدا شکستیان نەهێنا،لە حەوت یاریدا گۆڵیان لێ تۆمار نەکرا، بەڵام وێست برۆم توشی شۆکێکی گەورەی کردن بەو بردنەوەیەی کە تۆماریان کرد.
هەرچەندە کریستیان پولیسیک لە خولەکی 27 دا یانەکەی بە گۆڵێک خستە پێشەوە،لە جێمی یەکەمدا دۆخی چێڵسی پێش کردنە دەرەوەی سیلڤا زۆر باش بوو،بەڵام دواتر هەموو ئەمانە پێچەوانەبوونەوە و نەیانتوانی سەربکەون.
ویست برۆم بەم بردنەوەیەی،کۆی سەرکەوتنەکانی لەم وەرزەدا بۆ چوار سەرکەوتن بەرز کردەوە.
هەر لە درێژەی یاریەکانی دوێنێدا،لیڤەرپول توانی 3-0 لە ئەرسیناڵ بباتەوە،دیێگۆ جۆتا رۆڵێکی باشی هەبوو لە سەرکەوتنی لیڤەرپوڵ بەرامبەر ئەرسیناڵ بە ئەنجامی 3- 0.لیڤەرپول توانی سێ خاڵی یاریەکە بباتەوە،پاش دۆڕانەکەی چێڵسی بەرامبەر وێست برۆم.
دیۆگۆ جۆتا پاش هاتنە ناوەوەی بۆ یاریگا توانی لە خولەکی 64 دا گۆڵی یەکەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات،دواتر لە خولەکی 68 محەمەد سەڵاح گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.دواتریش لە جێمی دووەمدا جارێکی دیکە دیگۆ جۆتا لە خولەکی 82 دا گۆڵی ئەرسیناڵی هەژاند و گۆلی سێیەم و سەرکەوتنی بۆ لیڤەرپول تۆمار کرد.
ئەم سەرکەوتنە کاریگەریەکی باشی هەیە بۆ تیپەکەی یۆرگن کڵۆپ،بەو پیێەی بەم زوانە لە یاریەکانی چامپیۆنس لیگدا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاری دەکەن.
پاشیاریەکە ڕاهێنەری ئەرسیناڵ مایکڵ ئارتیتا وتی،کە ئەم یاریە توشی شۆکێکی گەورەی کردن،پاش ئەوەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیاندا شکستی پێهێنان.وە وتیشی کە بە تەواوەتی بەرپرسیاریەتی دۆڕانەکەیان لە ئەستۆ دەگرێت،داوای لێبوردن لە هاندەران دەکات.