یاریەکانی پریمەرلیگ دەست پێدەکەنەوە
نیسان 3, 2021لە پاش ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی یاریەکانی پریمەرلیگ بە هۆی،یاریەکانی دەست پێکی پاڵاوتنی فیفا بۆ ساڵی 2022 ڕاگیرا.ئەمڕۆ سەر لە نوێ یاریەکان دەست پێدەکاتەوە.
وە چوار یاری گرنگ بە ڕێوە دەچن،یەکەم یاری لە نێوان چێڵسی و وێست برۆمدا دەبێت.
تیپەکەی تۆماس تۆخێل دەیانەوێت پێگەی خۆیان لە پلەی چوارەمی ریزبەندیەکەدا،جێگیرتر بکەن.نایانەوێت جارێکی دیکە بگەڕێنەوە دواوە.هەرچەندە ماوەیەکە هەریەکە لە تامی ئەبراهام و تیاگۆ سیلڤیای یاریزانی ئەم یانەیە بە هۆی پێکانەوە لە یاریکردن دابڕاون،بەڵام تۆماسی ڕاهێنەر ڕایگەیاندوە کە لەم یاریەدا دەتوانن بەشدار بن.
چێڵسی لە کۆتا پێنج یاریەدا کە ئەنجامی داوە هیچ یاریەکی نە دۆڕاندوە.دوو یاری بردۆتەوە،لە سێ یاریشدا یەکسان بوە.خاوەنی 51 خاڵە.چاوەڕێ دەکرێت چێڵسی بە ئاسانی بتوانێت ئەم یاریە بباتەوە،چونکە وێست برۆم لە دۆخیکی باشدا نیە،پلەی نۆزدەیەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە.
ئەم یانەیە لە کۆتا پێنج یاریدا کە ئەنجامی داوە،تەنها یەک یاری بردۆتەوە.دوو یاری دۆڕاندوە،دوو یاریش یەکسان بوە.خاوەنی 18 خاڵە.
لە یاریەکی گرنگی دیکەی ئەمڕۆدا مان سیتی گەورە و پێشەنگی خولەکە،ڕووبەڕووی لیستەر دەبێتەوە،یاریەکە یاریەکی ئاسان نابێت بۆ هەردوولا،
بە پێیەی مان سیتی بە هێزترین تیپە لە ئێستادا،لە پاش ئەو یاریەی بە مان یونایتدی هاوشاری دۆڕا،چوار یاری دیکەی بە سەرکەوتوویی ئەنجام داوە.
بەڵام لە بەرامبەریشدا لیستەر یانەیەکی ئاسان نیە،بە کۆی 56 خاڵ،پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە،ئەگەر ئەم یاریە بباتەوە ئەوا پلەی دووەم لە مان یونایتد وەردەگرێت.چونکە تەنها بە جیاوازی یەک خاڵ لە دواوەیەتی.
ئەم دوو یانەیە 121 جار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە،مان سیتی 61 جار براوە بووە،لە بەرامبەریشدا 31 یاری بە لیستەر دۆڕاندوە،دوا یاری کە مان سیتی بەم یانەیە دۆرا،لە دەستپێکی یاریەکانی ئەم وەرزەدا بوو،بۆیە ئەمڕۆ تیپەکەی گواردیۆلا هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن،کە تۆڵەی دواهەمین دۆڕانیان بکەنەوە.
دواتریش ئەرسیناڵ لە پلەی نۆیەم بەرامبەر لیڤەرپوڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیەکە یاری دەکات.هەرچەندە هەردوو یانە جیاوازی خاڵەکانی نێوانیان تا ڕادەیەک زۆرە،ئەرسیناڵ خاوەنی 42 و خاڵە،لیڤەرپوڵیش خاوەنی 46 خاڵە،بەڵام بەم دوایانە هەردوولایان بە باشی دەبینرێن.لە کۆتا پینج یاریدا یەک یاری دۆڕاندوە،لیڤەرپوڵیش لە کۆتا پێنج یاریدا دوو یاری بردۆتەوە،سێ یاری دۆڕاندوە.