ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی ئیبار دەبێتەوە

ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی ئیبار دەبێتەوە

نیسان 3, 2021 0 By wkadmin

دوێنێ پاش تەواو بوونی یاریەکانی پالاوتنی فیفا،یاریەکانی لالیگا دەستی پێکردەوە.ئەمڕۆش وا بڕیارە لەم خولەدا سێ یاری دیکە بکرێن.،
تیپەکەی زینەدین زیدان دەیانەوێت لەسەر سەرکەوتنەکانیان بەردەوام بن،کە لە کۆتا پێنج یاریاندا هیج یاریەکیان نەدۆڕاندوە.یاریەکەی ئەمرۆ بۆ یانە شاهانەییەکە یاریەکی ئاسان دەىیت،چونکە ئیبار دۆخی زۆر خراپە،ماوەیەکی زۆرە کە نەیتوانیوە هیچ یاریەک بباتەوە،.،
یانەی ئیبار بە کۆی 23 خال پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیەکەیان گرتوە،ئەم یانەیە لە کۆی 28 یاری ئەم وەرزەدا کە ئەنجامیان داوە،تەنها چوار یاریان بردۆتەوە،13 یاری دۆڕاندوە،11 یاریش یەکسان بوە.
ڕیاڵ مەدرید لەم یاریەدا بێبەش دەبێت لە تواناکانی سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی یانەکەی کە بە هۆی پێکانەوە،لە یاریکردن دوورکەوتۆتەوە،ئەم یانەیە کە بە کۆی 60 خاڵ پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە،دەیەوێت بەسەرکەوتنی لەم یاریەدا،جارێکی دیکە پلەی دووەم لە بەرشەلۆنە وەربگرێتەوە.


هەروەها دەشزانێت سەرکەوتنی لەم یاریەدا لە ڕووی دەروونیەوە ،بۆ یاریزانەکانی زۆر گرنگە،چونکە لەم ماوەیەدا چەندین یاری گرنگی لە پێشە،لەوانەش یاری چوون و گەڕانەوەیەتی لە یاریەکانی جامپیۆنس لیگدا لە بەرامبەر لیڤەرپوڵ،هەروەها ڕووبەروو بوونەوەیەتی لەگەل بەرشەلۆنەدا.


هەر لە درێژەی یاریەکانی ئەمڕۆدا،گرانادا بەرامبەر ڤیاڕیاڵ یاری دەکات،گرانادا لە دوا یاریدا کە ئەنجامی داوە دۆڕاوە،پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیەکەی بە کۆی خاڵ گرتوە،ڤیاڕیاڵیش بە کۆی 43 خاڵ پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە،ئەم یانەیە لە کۆتا پێنج یاریدا کە ئەنجامی داوە،دوو یاری بردۆتەوە،دوو یاریش دۆڕاوە،یاریەکیش یەکسان بوە.

ئەگەر لەم یاریەدا ڤیاڕیاڵ سەرکەوتوو بێت ئەوا پلەی پێنجەم لە ڕیاڵ سۆسیداد وەردەگرێت،کە تەنها جیاوازی دوو خالی لەگەڵیدا هەیە.
دواتریش ئۆساسۆنا رووبەڕووی خیتافی دەبێتەوە،کە بە جیاوازی یەک خاڵ ئۆساسۆنا لە پێش خیتافیەوە.
یانەی ئۆساسۆنا لە پلەی 13 هەمی ڕیزبەندیەکەدایە،خاونی 30 خاڵە،خیتافیش بە کۆی 29 خال لە پلەی چواردەهەمی ڕیزبەندیەکەدایە.