ئەتلەتیک بلباو لە ماوەی دوو هەفتەدا دوو یاری کۆتایی جامی کۆپا دێل رێی دەکات

ئەتلەتیک بلباو لە ماوەی دوو هەفتەدا دوو یاری کۆتایی جامی کۆپا دێل رێی دەکات

نیسان 2, 2021 0 By wkadmin

سبەینێ ئەتلەتیک بلباو یاریەکی دواخراوی وەرزی 2019/2020 ئەنجام دەدات،وا بڕیارە لە ماوەی دوو هەفتەدا،دوو یاری کۆتایی جامی کۆپا دێل رێی بکات،لە یەکەم یاریدا ڕووبەڕووی ڕیاڵ سۆسیداد دەبێتەوە.ئەم یاریە ساڵی ڕابردوو بەهۆی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا،ئامادە نەبوونی هاندەران ئەنجام نەدرا،لە کاتێکدا دەبوو لە 18 ی مانگی 4 ی 2020 دا ئەنجام بدرایە.
ئەگەر هەیە ئەم یانەی بتوانێت لە ماوەی دووهەفتەدا دوو جار ئەم جامە بەرز بکاتەوە،پاش ئەم یاریەی کە سبەینێ بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد ئەنجامی دەدات،پاش دوو هەفتە ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە.
ئەتلەتیک بلباو لەم وەرزەدا توانیوویەتی بە ئەنجامی 3-2 جامی سوپەری ئیسپانی لە بەرشەلۆنە بباتەوە،بۆیە چاوەڕێ دەکرێت کە بتوانیت بە ئاسانیش ئەم جامە بباتەوە و بەسەر بەرشەلۆنەدا سەربکەوێت.
بۆ ئەم یاریانە بلباو بە هۆی ئەوەی ئیلکای ویلیامزی یاریزانی دەگەڕێتەوە،هیوایەکی زۆری هەیە کە بتوانێت لە هەردوو یاری کۆتایی،دوو وەرزی جیاوازدا لە ڕیاڵ سۆسیداد و یانە کەتەلۆنیەکە بباتەوە.
ئەم یاریزانە تەمەن 26 ساڵە دەڵێت،کە بۆ هەر کەسێک کە خەڵکی ناوچەکانی دەوروبەری بلباو بێت،لە منداڵیەوە ئارەزوویەکی هەیە کە ڕۆژێک بێت،یاری بۆ یانەی ئەتلەتیک بلباو بکات،بتوانێت نازناوەکان لەگەڵیدا بباتەوە.
بلباو دواجار لە ساڵی 1984 دا توانیوویەتی ئەم جامە بەرز بکاتەوە،بەڵام لەم ساڵدا دەیەوێت هەموو توانای خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت بەسەر ڕیاڵ سۆسیدادی یانەی هاوشاریدا سەربکەوێت.
هەرچەندە زیاتر دواخستنی ئەم یاریە بە هۆی ئەوە بوو کە هاندەران نەیان دەتوانی لە کاتی یاریەکەدا ئامادەبن،هەروەها پاش یاریەکەش ئاهەنگ بگێڕن،بەڵام لەم ساڵیشدا یاریەکان دووبارە بە بێ ئامادە بوونی ئەوان دەبێت.
ئەتلەتیک دەبێت لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا کۆتایی بە 37 سال بێبەش بوون لەم جامە بهێنێت،دەبێت بە هەموو توانای خۆیەوە یاریەکان بباتەوە.
ئەم یانەیە لە لالیگادا،پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە،خاوەنی 35 خاڵە.لە کۆی 28 یاری ئەو خولەدا کە ئەنجامی داوە،9 یاری بردۆتەوە،11 یاری دۆڕاوە،8 یاریش یەکسان بوە.
مارسیلینۆی ڕاهێنەری ئەم یانەی لە دوا لێدوانیدا دەڵێت،کە یانەکەی بە تەواوەتی ئامادەیە بۆ یاریەکان،هەر وەک چۆن توانیان جامی سوپەری ئیسپانی ببەنەوە،ئاواش دەتوانن ئەم جامەش بەرز بکەنەوە.لەوەیەی ئەم ڕا‌هێنەرە ڕاهێنەرایەتی ئەم یانەیە دەکات ئاستی ئەتلەتیک بەڕادەیەک پێش کەوتوە،بەڵام کێشەی سەرەکیان ئەوەیە کە یاریزانی زۆر لیهاتوو بە ئەزموونیان نیە.