هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە مەقدۆنیا دۆڕا
نیسان 1, 2021هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاریەکەی دوێنێیاندا توشی شۆکێکی گەورە هاتن،لە دوای ئەوەی بە ئەنجامی 2- 1 بە هەڵبژاردەی مەقدۆنیا لە یاریگای خۆیاندا دۆڕان.
بەمەش سێ خاڵی یاریەکەیان لە پاڵاوتنی جامی جیهانی 2022 لەدەست دا. هەرچەندە تیپەکەی یواکیم لۆڤ ڕاهێنەری ئەڵمانیا،له دوو یاری یەکەمدا توانیان سەرکەون بەسەر هەردوو هەڵبژاردەی ئایسلاند و ڕۆمانیا دا،بەڵام لەم یاریەدا تووشی سەرسوڕمانێکی گەورە بوون،بە هۆی ئەوەی بە مەقدۆنیەکان دۆڕان.
جێمی یەکەمی یاریەکە بە یەکسان بوونی هەردوولا و بە بێ هیچ گۆڵێک کۆتایی پێهات،بەڵام دواتر لە جێمی دووەمدا،هێرشبەری مەکدۆنیا گۆران پاندیڤ گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،پاشان لە خولەکی 63 دا،ئیلکای گوندۆگان بەلێدانی سزا گۆڵی یەکسانی بۆ ئەڵمانیا تۆمار کرد.
دواتر تیمۆ ویرنەری هێرشبەری چێڵسی چانسی گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەدەست دا. بەڵام هەڵبژاردەی بەرامبەریان توانیان لە خولەکی 85 دا،لە ڕێگەی ئێلجیف ئیڵماسەوە گۆڵی دووەم تۆمار بکەن.یاریەکە بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن.
ئەمە یەکەم دۆڕانی ئەڵمانیەکان بوو لە کۆی ئەو سێ یاریەی ئەنجامیانداوە،سەبارەت بەمەش ڕاهینەری هەڵبژاردەکە پاش یاریەکەیان وتی،،ئەمە زۆر ناخۆش بوو،شکستێکی گەورە بوو بۆمان،ئێمە وەک پێویست ئامادە نەبووین، هەڵە بووین کاتێک خێرا یاریمان کرد.
لە یاریەکی دیکەدا فێران تۆرێسی هێرشبەری مانچستەر سیتی بوە هۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا،دوێنێ ئیسپانیا ڕووبەڕووی کۆسۆڤۆ بوویەوە و توانی بە ئەنجامی 3-1 یاریەکە بباتەوە.
ئیسپانیەکان هەر لەسەرەتاوە بە بەهێزی دەردەکەوتن و توانیان پاش تێپەڕبوونی 34 خولەک لەڕێگەی دانی ئۆلمۆوە گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن،پاش دوو خولەکیش بەسەر تێپەڕبوونی گۆڵی یەکەمدا،فێران گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا،بۆ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی بۆ 13 گۆڵ بەرز کردەوە.
دواتریش لە جێمی دووەمدا مۆرینۆ گۆڵی سێیەمی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد.توانیان سێ خاڵی دیکەی یاریەکە بەدەست بهێنن و سەرکەوتنێکی دیکە بۆ سەرکەوتنەکەیان زیاد بکەن.بەکۆی 7 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەیان بگرن.
لە یاریەکی ترییشدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە ئەنجامی 2-1 بەسەر پۆڵەندا سەرکەوت،یاریزانەکانی گارێس ساوسگەیت هەلی نەبوونی هێرشبەری پۆلەندی ڕۆبێرت لیڤاندۆسکیان قۆستەوە و توانیان یاریەکەیان لێببەنەوە.
هاری کەین هێرشبەری ئینگلاند توانی گۆڵی یەکەم لەرێگەی لێدانی سزاوە بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات،هەرچەندە لە جێمی دووەمدا جاکوب مۆدەر لە خولەکی 58 دا گۆڵی یەکسان کردنەوەی بۆ پۆلەندا تۆمار کرد،بەڵام ئینگلتەرا ڕێگەی نەدا یاریەکە بە یەکسان بوونی هەردوولا کۆتایی بێت، لە خولەکی 85 دا گۆڵی دووەمی تۆمار کرد یاریەکەیان بردەوە.