مانچستەر سیتی هێشتا سورە لە سەر بە دەست هێنانی مێسی

مانچستەر سیتی هێشتا سورە لە سەر بە دەست هێنانی مێسی

نیسان 1, 2021 0 By wkadmin

مانچستەر سیتی یانە گەورەکەی وەرزی 2020/2021،لەگەڵ ئەوەی لە کۆتایی وەرزدا سێرجیۆ ئەگوێرۆی یاریزانی لەدەست دەدات،کە بۆ ماوەی 10 ساڵە لەگەڵ ئەم یانەیەدا یاری دەکات.ئێستا لە خۆ ئامادە کردندایە بۆ ئەوەی بتوانێت یەکیک لە باشترینەکانی جیهان بهێنیتە یانەکەوە بۆ ئەوەی جێگەی ئەم هێرشبەرە بە هێزەی بۆ بگرێتەوە.
بەم دوایانە دەنگۆی ئامادەکردنی گرێبەستێک لە لایان ئەم یانەیەوە،بۆ هێرشبەری برووسیا دۆرتمۆند ئێرلینگ هالاند بڵاووبوویەوە،وترا ئەگەر ئەم یانەیە لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە تەمەن 20 ساڵەدا بۆ یانەکەی سەرنەکەوێت،ئەوا هەولی بەدەست هێنانی هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهام دەدات.
وەکو هەموانیش دەزانین کە مان سیتی دەمێکە خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی جیهان لیۆنێل میسی ئامادەکردوە.لەدوای ئەوەی ئەم یانە ئینگلیزیە بە فەرمی ڕۆشتنی ئەوگوێرۆی ڕاگەیاند.هەوادارانیان بە پەرۆشن بۆ ئەوەی بزانن کێ دەبێتە جێگرەوەی ئەم هێرشبەرە؟ئاخۆ یانەکە هێشتا لە هەوڵدایە بۆ بەدەست هێنانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەی بەرشەلۆنە یاخود نا؟
هەتا ئێستا مێسی،کە لە کۆتایی مانگی شەش دا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانیەکەدا،کۆتایی پێدێت.هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکایەتی یانەکەی ئەنجام نەداوە،تا ئێستا ئاشکرا نیە کە ئایا ئەم یاریزانە لەگەڵ ئەو یانەیەدا دەمینێتەوە یاخود نا؟
مێسی تەمەن 33 ساڵ.چاوەڕێی سەرۆکی نوێی بەرشەلۆنە.جۆن لاپۆرتا دەکات،کە لە سەرەتای دەست بەکاربوونیەوە، خەریکی کۆ کردنەوەی قەرزێکی گەورەیە،بە بڕی 300 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەکەی،بە هۆی ئەو بارودۆخە ئابوریە سەختەی،لە ماوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا یانە کەتەلۆنیەکە تێی کەوتوە.
ئەگەر براوەی لالیگا،نەتوانن لەگەڵ ئەم یاریزانەدا ڕیک بکەون،ئەوا بە دڵنیاییەوە هێشتا،پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتی هەوڵی گواستنەوەی مێسی بۆ ڕیزەکانی تیپەکەی دەدات،بەڵام ئێستە گەورەی پریمەرلیگیش چاوەڕێی بڕیاری مێسی دەکەن.

لە ئێستەدا لە پێش مێسیەوە،مان سیتی هەوڵی بەدەست هێنانی ئێرلینگ هالاند دەدات،ئەمەش لە کاتێکدایە کە برووسیا دۆرتمۆندیش نایەویت بە ئاسانی دەست بەرداری ئەم هێرشبەرەی ببێت،هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات کە لە یانەکەدا بیهێڵێتەوە،برووسیا دۆرتمۆند نزیکەی ساڵ و نیوێکە گرێبەستی لەگەڵ هالاندا واژۆکردوە.