ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی خەریکی خۆ ئامادەکردن بۆ گواستنەوەکانی هاوینە
ئازار 31, 2021ڕیاڵ مەدریدی یانەی شاهانە،دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا گۆڕانکاریەکی گەورە لە پێکهاتەی یانەکەیدا بکات،بە هۆی ئەوەی لە ئێستادا کێشەی زۆری هەیە.دەیەوێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە یاریزانی بە هێز بۆ پێکهاتەکەی زیاد بکات.
بەڵام بە هۆی کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر دۆخی ئابوری ڕیاڵ مەدرید،ئەم یانەیە پێویستی بەوەیە دەست بەرداری هەندێک یاریزانی ببێت.بۆ ئەمەش ڕایگەیاندوە،کە گاریس بەیڵی یاریزانی کە بە شێوەیەکی کاتی داوەتە تۆتنهام بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت.هەروەها هەریەک لە دانی سیپایۆس و لوکا یۆڤیتیچ کە هەریەکەیان بە شێوەی کاتی بۆ یانەیەکی دیکە یاری دەکەن،
بە هەمان نرخی بەیڵ بفرۆشێت.هەروەها دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دیکەشی بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.بە هۆی فرۆشتنی ئەم یاریزانانەوە دەتوانێت داهات بۆ کڕینی کیلیان مباپێی هێرشبەری فەڕەنسی کۆبکاتەوە،کە لە بەرامبەر فرۆشتنی ئەم یاریزانەدا یانەی پاریس سان جێرمان فەڕەنسی،داوای 165 ملیۆن یۆرۆ دەکات
.یانە فەڕەنسیەکە هەرچەندە نایەوێت ئەم هێرشبەرە لە دەست بدات،چەندین جار گرێبەستی نوێی خستۆتە بەردەمی بەڵام ئەم یاریزانە تەمەن 20 ساڵەهەموویانی ڕەتکردۆتەوە،حەز دەکات لە وەرزێکی دیکەدا لەگەڵ یانەیەکی دیکەدا بەردەوام بێت
هەروەها مانچستەر سیتیش،کە بەم دوایانە ڕایگەیاند لە کۆتایی وەرزدا دەستبەرداری سێرجیۆ ئەگوێرۆی یاریزانی دەبێت،ڕایگەیاندوە ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت لە گواستنەوەی هالاند،ئەوا هەوڵی گواستنەوەی هاری کەین ئەدات.چەند دەنگۆیەک هەیە لەسەر یانەی مانچستەر ستی ئەگەر نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لە گواستنەوەی یاریزانی برۆسیا دۆرتمۆند ئێرلینگ هالاند ئەوا روو لە هاری کەین ئەکات،
بەهۆی ئەوەی کە پێشبینی دەکرێت ئیمزاکردنی بۆند لەگەل هێرشبەری نەرویجی هالاند کارێکی زەحمەت بێت،چونکە ئەم یانەیەش دەزانێت کە چەندین یانەی گەورەی دیکە هەوڵی بەدەست هێنانی دەدەن،لەوانە یانە گەورەکانی وەک بەرشەلۆنه و ڕیال مەدرید و چێڵسی،کەهەریەکەیان لەهەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی یاریزانی یانەی برۆسیا دۆرتمۆند.
هەروەها رۆژنامەکانی تایمز ڕاشی دەگەیەنن گەر سیتی له هەوڵدانیان بۆ ئیمزاکردنی بۆندێک لەگەڵ هالاند شکست بهێنن بیر لەوە دەکەنەوە ئۆفەرێک بۆ یاریزانی یانەی تۆتنهام هاری کەین ئامادە بکەن.ئەمە لە کاتێکدا کەین حەوت ساڵ لە هالاند گەورەترە،بەڵام بە تۆماری گۆڵەکانی لە پریمەرلیگدا ئاستی خۆی سەلماندوە.