پۆڵەندا ڕووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە
ئازار 31, 2021لە یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ساڵی 2022 دا،دوێنی پرتوگال توانی بە ئەنجامی 3-1 لە لۆکسمبۆرگ بباتەوە،گۆڵەکانی پرتوگال لە لایەن هەریەک لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ،دیگۆ جۆتا،ئەلڤێسەوە تۆمار کران.
پرتوگالیەکان لەم یاریەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەبینران و توانیان،سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر یانەی ڕکابەریاندا تۆمار بکەن.جۆتا لە دوو یاری هەڵبژاردەکەیدا توانیوویەتی سێ گۆڵ تۆمار بکات.ئەم سەرکەوتنە بوە هۆی ئەوەی پرتوگال پێشنگی کۆمەڵەکە،بەکۆی 7 خاڵ لە سڕبیا وەربگرێت.
هەڵبژاردەی ویڵزیش توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی چیک بەرێتەوە،بردنەوەکەی ویڵز بە هۆی ئەسیستێکی گاریس بەیڵی هێرشبەری تۆتنهامەوە بوو،بە هۆی ئەسیستی ئەم یاریزانەوە،دانیاڵ جەیمس توانی گۆڵی سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات.
بەیڵ پاش یاریەکەیان وتی ،کە ئەمە سەرکەوتنێکی زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە،هەرچەندە یاریەکی شپرزاوی بوو،بەڵام توانیمان یاریەکە ببەینەوە.لە یاری پێشووماند بەرامبەر بەلجیکا بە باشی یاریمان نەکرد،بەڵام لەم یاریەدا سەرکەوتین.
ئەمڕۆش 15 یاری دیکە بە ڕێوە دەچن،یاریە گرنگەکەی ئەمڕۆ یاری نێوان پۆڵەندا و ئینگلتەرایە.پۆڵەندیەکان ئەمڕۆ بە بێ ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی ڕووبەڕووی ئەم هەڵبژاردەیە دەبێتەوە،پۆڵەندا تا ئێستە چوار خاڵی کۆ کردۆتەوە،پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی گرتوە.
ئینگلتەراش لە دوو یاری ڕابردوویاندا سەرکەوتوو بوون،توانیوویانە شەش خاڵ کۆبکەنەوە.ڕیزبەندی یەکەمی کۆمەڵەکەیان بگرن.بەڵام ئەمڕۆ هەڵبژاردەی پۆڵەندا دەیەوێت بە سەرکەوتنی لەم یاریەدا سێ خاڵی یاریەکە بباتەوە،پێشەنگ لە ئینگلتەرا وەربگرێت.
یاری نەکردنی لیڤاندۆسکی شانسێکی گەورەیە بۆ ئینگلتەرا،چونکە هێڵی بەرگری ئەم هەڵبژاردەیە ئیتر ترسێکی وای نابێت لە پۆڵەندیەکان.
ئیسپانیاش کە بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ سویدا،لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیدا،ئەمڕۆ ڕووبەرووی کۆسۆڤۆ دەبێتەوە.کە چاوەڕێ دەکرێت یاریەکی ئاسانی هەبێت لە بەرئەوەی کۆسۆڤۆ لە پلەی کۆتایی ڕیزبەندیەکەدایە.
فەڕەنساش بە کۆی چوار خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتوە ئەمڕۆ ڕووبەرووی بۆسنە و هێرسک دەبێتەوە،کە ئەویش پلەی چوارەمی کۆمەڵەکەی گرتوە.هەروەها هەریەک لە جۆرجیا و یۆنان،ئۆکرانیا و کازاخستان بەرامبەر یەکدی یاری دەکەن.