یاریەکانی گەڕی سێیەمی پاڵاوتنی مۆندیال

یاریەکانی گەڕی سێیەمی پاڵاوتنی مۆندیال

ئازار 30, 2021 0 By wkadmin

یاریەکان بۆ پاڵاوتنی مۆندیالی ساڵی 2022 هیشتا بەردەوامە و ئەمڕۆش لە گەڕی سێیەمدا 11یاری بە ڕێوە دەچن.گرنگتینیان یاری نێوان پرتوگال و لۆکسمبۆرگە.
هەڵبژاردەی پرتوگال کە هەست دەکات لە یاری ڕابردوویدا ستەمێکی گەورەی لێکراوە،دەیەوێت لەم یاریەدا بەسەرۆکایەتی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەسەر سەرکەوتنەکانی بەردەوام بێت.3 خاڵی دیکە بەدەست بهێنێت.لە کۆمەڵەکەی خۆیدا بە جیاوازی خاڵێک لە دوای سڕبیاوەیە بۆیە دەیەوێت بە سەرکەوتنی لەم یاریەدا ئەو جیاوازە نە هێڵێت و پێشەنگ لە هەڵبژاردەی سڕبیا وەربگرێت.
چاوەڕێ دەکرێت کریستیانۆ لەم یاریەدا گرێ کوێرەی گۆڵ نەکردنی بۆ وڵاتەکەی بکاتەوە،ئەمجارە بتوانێت هیچ نەبیت گۆڵیک بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات.یاریەکەی نێوان ئەم دوو هەڵبژاردەیە ئاسان دەبێت،چونکە لۆکسمبۆرگ هەڵبژاردەیەکی ئەوەندە بە هێز نیە،لە ڕووی ئاست و تواناوە زۆر لە پرتووگالەوە دوورە.ئەم هەڵبژاردەیە توانیوویەتی لە یاری پێشوویدا سەرکەوتوو بێت و سێ خاڵی یاریەکە بباتەوە.هەرچەندە دەزانێت سەرکەوتنی لە یاریەکەی ئەمڕۆیاندا ئەستەمە،بەڵام دەیەوێت بە خۆڕاگری بە هەموو توانایەوە ڕووبەڕووی ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی ببێتەوە.
سەرکەوتنی ئەم یاریە بۆ تیپەکەی فێرناندۆ سانتۆسی هەڵبژاردەی پرتوگال گرنگە،دەبێتە هۆی ئەوەی بتوانن ستەمەکەی یاری ڕابردوویان،کە ئازارێکی زۆری پێ بەخشین لە بیر بکەن.
دواتریش هۆڵەندا کە لە یاری پێشوویدا تۆڵەی شکستەکەی بەرامبەر تورکیا کردەوە و بردنەوەیەکی تۆمار کرد،ئەمرۆ ڕووبەڕووی جیبڕاڵتار دەبێتەوە.یاریەکە بۆ هۆڵەندیەکان ئاسان دەبێت بەو پێیەی تیپی بەرامبەریان ئاستێکی باشی نیە و لە کۆمەڵەکە ڕیزبەندی کۆتایی گرتوە.بۆیە هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەیەوێت ئەم هەلە بقۆزێتەوە و سەرکەوتنێکی دیکە تۆمار بکات.
هەر لەم کۆمەڵەیەاد تورکیاش ئەمڕۆ یاری دەکات،لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی لاتیڤیا دەبێتەوە.هەڵبژاردەی تورکیا دوو یاری بێ وێنەی ئەنجام داوە،دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کردوە.ئەمڕۆش دەیەوێت لە گەڕی سێیەمی یاریەکاندا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ سەر سەرکەوتنەکانی زیاد بکات.
هەڵبژاردەی نەرویجیش دەیەوێت لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی مۆنتینگیرۆ ببێتەوە،کۆتایی بەسەرکەوتنەکانی ئەو هەڵبژاردەیە بهێنێت کە لە دوو یاری پێشوویدا توانیوویەتی سەرکەوتوو بێت و شەش خاڵ کۆبکاتەوە.