![ئەگوێرۆ لە کۆتایی وەرزدا مان سیتی جێدەهێڵێت ئەگوێرۆ لە کۆتایی وەرزدا مان سیتی جێدەهێڵێت](https://warzshkurd.com/wp-content/uploads/2021/03/111-1140x641.jpg)
ئەگوێرۆ لە کۆتایی وەرزدا مان سیتی جێدەهێڵێت
ئازار 30, 2021سێڕجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری مان سیتی ڕایگەیاند کە لە کۆتایی وەرزدا مانجستەر سیتی گەورە بە جێ دەهیڵێت.یانەکە دووپاتی کردەوە کە ئەم یاریزانە لە کۆتایی 2021-20 لە یانە ئینگلیزیەکە دەڕوات.لەدوای ئەوەی ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینیە رای گەیاند کەوا مان سیتی جێدەهێلێت ئەوەشی وت،کە درێژە بە یاری کردن دەدات،هەموو هەوڵێکی دەدات کە بەهەمان ئاست لە کێبرکێکاندا بەردەوام بێت.رۆژی دوو شەممە ئاشکرا بوو کەوا گۆڵکاری یانەی سیتی لەدوای 10 ساڵ مانەوەی لە یاریگای ئتیحاد کۆتایی بە گرێبەستەکەی دەهێنێت کە لە مانگی شەش تەواو ئەبێت.یاریزانە تەمەن 32 ساڵە کاریگەریەکی زۆری لەسەر کەوتنەکانی یانەکەیدا هەبوە،ڕۆڵیکی کاریگەری هەبوە لە پێشکەوتنیدا،لەو کاتەوەی لە ساڵی 2011 وە لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە سیتیەوە کردوە یارمەتی یانەکەی داوە کە سێ جار زیاتر نازناوی پریمەرلیگ بەرێتەوە.هەتا ئێستە چوار جار نازناوی پریمەرلیگ و جارێکیش جامی ئینگلیزی بردۆتەوە.هەروەها لە کۆی 384 دەرکەوتنیدا بۆ یانەکە 257 گۆلی تۆمار کردوە.ئەگوێرۆ لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوویەوە، ستایشی هەوادارانی کرد و ئاشکرای کرد کە شوێنی داهاتووی ئەو لە تواناکانی کەم ناکاتەوە.هەروەها نوسیویەتی”هەمیشە شانازی بەوەوە دەکەم کە بۆ ماوەی 10 وەرز لەگەڵ مانچستەر سیتی یاریم کردوە،وە شانازییە بۆم کە توانیم یەکێک بم لەو یاریزانانەی کە بوونە هۆی پێش کەوتنی یانەکە،لەسەردەمی چاکسازیدا بەشدار بووم.وە لە ئێستەدا توانیوومان ببینە یەکیک لە باشترینەکانی جیهان.ئەرکی پاراستنی ئەم پێشکەوتن و گەورە بوونە شایستەیە لەسەر کەسانی تر دەمێنێتەوە منیش بۆ خۆم بەردەوامم و هەوڵی تەواوی خۆم ئەدەم تا ئەو کاتەی کە ماومە زیاتر نازناو بەدەست بهێنم و چێژی زیاتر بە هاندەران ببەخشم.دواتر قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات و ئامادەم بە هەمان توانا و ئاستمەوە ڕووبەڕوویان ببمەوە کە هەمیشە بۆ بەردەوام بوون لەکێبڕکێ کردن لە بەرزترین ئاستدا تەرخانم کردووە.
سەرۆکی یانەکە خەلدون موبارەک سەبارەت بەم یاریزانە وتی،کە بۆ هەمیشە ئەم یاریزانە لە نێو دڵماندا دەمێنێتەوە،ئەوەی مان سیتی بە خشیوە لە ماوەی ئەم 10 ساڵەدا،بێ وێنە بوە.بە دڵنیاییەوە هەموو کارەکانی لە دڵ و مێشکی یانەکە و هەموو هەوادارانی ئەگوێرۆ،هەوادارانی یانەکەشدا دەمێنێتەوە.
تەنها شتێک کە ئێستە ناڕوونە ئەوەیە هەندێک پێیان وایە مانچستەر سیتی نایەوێت ئەم یاریزانە لەگەڵیدا بەردەوام بێت،یاخود سێرجیۆ خۆی دەیەوێت یانەکە بە جێ بهێڵێت،ئەمەش نیگەرانی لای هەندێک کەس لێکەوتۆتەوە پێێان وایە،ئەگەر یانە ئینگلیزیەکە ئەم کارەی کردبیت،بڕیارێکی هەڵەی داوە ئەگەر باشترینەکانی جیهانیش وەکو مباپێ،هالاندیش بهێنێتە ڕیزی یانەکەوە ناتوانێت ئەوەی ئەم یاریزانە پێشکەشی یانەکەی کرد بیکات.