ئایا کاتی ڕۆشتنی محەمەد سەڵاحی یاریزانی لیڤەرپوڵ نزیکە؟

ئایا کاتی ڕۆشتنی محەمەد سەڵاحی یاریزانی لیڤەرپوڵ نزیکە؟

ئازار 30, 2021 0 By wkadmin

لە دواین لێدوانی محەمەد سەلاحی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ بۆ ڕۆژنامەی مارکا، ڕەتیکردەوە کە بیەوێت لە ئێستەدا لە ئانفیڵد دەربچێت،هێشتا دەیەوێت لەگەڵ ئەم یانەیەدا بەردەوام بێت.سەڵاح تا ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ پاڵەوانی پریمەرلیگدا هەیە،

بەڵام داهاتووی بۆتە جێی قسەکردن. کە پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دیاریۆ ئاس لە مانگی 12 دا رەتیکردەوە بچێتە یانەی مەدرید یان بەرشەلۆنەوە. دەربارەی داهاتوی،سەڵاح پرسیاری لێکرا کە ئایا کاتی ئەوە هاتووە لیڤەرپول بەجێبهێلێت؟

لە وەڵامدا وتی: ئەوە بە دەست منەوە نییە، هەموان دەبینین چی ڕوودەدات بەڵام پێم باشە ئێستا باسی ئەوە نەکەم.دواتریش سەبارەت بە دەنگۆی پەیوەندی کردنی بە خولی ئیسپانیاوە پرسیاری لێکرا, کە ئایا هیچ بیرۆکەیەکی وای هەیە؟محەمەد وتی کە هیچ کەس نازانێت لە داهاتوودا چی ڕوودەدات،

من پێشتر خولی ئیتاڵیم ئەزموون کردوە،بەلامەوە خراپ نیە کە لە خولی ئیسپانیشدا لەگەڵ یانەیەکی ئیسپانی. وەکو ڕیال مەدرید یاخود بەرشەلۆنەدا یاری بکەم.ئەم یاریزانە تەمەن 28 لە لە ساڵی 2017 وە ڕیزەکانی یانەی ڕۆمای بە جێهێشتوە. و پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیەوە کردوە.

هەتا ئێستا ئەزمونی خولی ئیتاڵی و ئینگلیزی کردوە.لەم وەرزەی پریمەرلیگدا خاوەنی 17 گۆڵە.
ماوەیەک لەمەوبەر بە هۆی ئەوەی لە یاریەکی لیڤەرپوڵدا بەرامبەر چێڵسی،یۆرگن کڵۆپی ڕاهینەر ئەم یاریزانەی لەسەر کورسی یەدەگ دانا .و بەشداری پێنەکرد،هەندێک گرژی کەتە نێوانیانەوە،سەبارەت بەمەش ئەم هێرشبەرە میسڕیە وتی،

کە ئەوە شتێکی ئاساییە،لە نیوان هەموو یاریزانێک و ڕاهێنەرەکەیدا ڕوودەدات،بەڵام لە ئێستەدا ئێمە پەیوەندیمان باشە.
لە ئێستا دا لیڤەرپوڵ خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید. لە چارەکی کۆتایی یاریەکانی چامپیۆنس لیگدا ,لکە وا بڕیارە لە ڕۆژی 6 ی مانگی داهاتوودا ,بەڕێوەبجێت.کە یارییەکی یەکجار سەخت دەبێت لەنێوان سەڵاحی لیڤەرپول و کاپتنی مەدرید سیرجیۆ ڕامۆس.


ئەمە لە کاتێکدایە کە لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگی ساڵی 2018 دا سەڵاح لەلایەن سێرجیۆ ڕامۆسەوە هێرشی کرایە سەرو تووشی پێکان کرا.یۆرگنی ڕاهێنەر ناچار بوو لە یاریەکەدا بیهێنێتە دەرەوە.ئەمەش بوە هۆی ئەوەی بە ئەنجامی 3-1 ڕیاڵ مەدرید یاریەکە بباتەوە.


سەبارەت بەمەش سەڵاح وتی،ئەو یارییە لە ڕابردودا بوو، بۆیە بیری لێناکەمەوە،من تەنها بیر لە یانەکەم دەکەمەوە هەموو کەس لەم کاتانەدا سەرنج دەخاتە سەر یانەکەی و هەمووان دەیانەوێت سەربکەون.بۆ منیش سەرکەوتن هەمووشتێکە.