هاری کەین تۆتنهام بەجێ دەهێڵێت

هاری کەین تۆتنهام بەجێ دەهێڵێت

ئازار 29, 2021 0 By wkadmin

هێرشبەری تۆتنهام هاری کەین ڕایگەیاندوە کە دوای پاڵەوانیەتیەکانی ئەوروپا بڕیار لە داهاتووی خۆی دەدات.ئەم یاریزانە تەمەن 27 ساڵە،لە ساڵی 2009 وە لە یانەی لاوانی تۆتنهامەوە پەیوەندی بەم یانەیەوە کردوە،بۆندێکی تا ساڵی 2024 لەگەڵیدا واژۆ کردوە.لە ئێستەدا دەنگۆی ڕۆشتنی ئەم یاریزانە بڵاوبۆتەوە. کەین بۆتە جێگەی سەرنجی هەریەک لە یانەکانی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی.
سەبارەت بەم دەنگۆیانەی کە لەسەر کەین بڵاوبۆتەوە،ئەم یاریزانە وتی کە لە ئێستەدا ئەم هەواڵانەی بەلاوە گرنگ نیە،ئەوەی بۆ ئەو گرنگە یاریەکانی داهاتوویەتی لەگەل هەڵبژاردەی ئینگلتەرا،یانەی تۆتنهامە.بیر کردنەوە لەو هەواڵ و دەنگۆیانە لە ئێستەدا کاریگەری خراپی لەسەرم دەبێت،بۆیە بە هیچ جۆرێک لە ئێستەدا بیر لەو شتانە ناکەمەوە.من هەمیشە حەزدەکەم بیرم لە لای ئامانجەکانم بیت،کار بۆ بەدەست هینانیان بکەم دەمەویت لەمساڵدا نازناوی یۆرۆ ببەمەوە،ئەوە کاری سەرەکی منە لە ئێستەدا.ئەم یاریزانە لەم ساڵدا 27 گۆڵی تۆمار کردوە لە هەموو پاڵەوانیەتیەکاندا.17 گۆڵی لە کۆی ئەو 27 گۆڵە لە یاریەکانی پریمەرلیگدا تۆمار کردوە.یانەی تۆتنهام بە ڕاهێنەرایەتی جۆزێ مۆرینۆ پلەی شەشەمی لە ڕیزبەندی پریمەرلیگدا گرتوە.جیاوازی سێ خاڵی هەیە لەگەڵ پلە چوارەمی ڕیزبەندیەکەدا.
هەڵبژاردەی ئینگلتەراش کۆمەڵەی چوارەمی لە ڕیزبەندی یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ساڵی 2022 دا گرتوە.
بەڵام شارەزایان پێیان وایە کە دەبێت ئەم یاریزانە لە داهاتوودا یانە ئینگلیزیەکە بە جێ بهێڵێت.چونکە هەموو یاریزانێکی بە توانا و ئاست بەرز ئارەزووی نازناوی گەورە دەکات.هاری کەینیش هێشتا تەمەنێکی کەمی هەیە پێویستە هەوڵ بدات لە داهاتوودا لەگەڵ یانەی دیکەدا لە پاڵەوانیەتیەکانی تردا بەشداری بکات.بەلام تۆتنهامیش بە ئاسانی دەست بەرداری ئەم یاریزانەی نابێت،چونکە دەزانێت کە یاریزانیکی گرنگە و کاریگەریەکی زۆری لەسەر پێشکەوتنی یانەکەی هەیە.
یانەی تۆتنهام لە یاری کۆتایی جامی کاراباو دا لە 25 ی مانگی 4 دا ڕووبەڕووی مان چستەر سیتی دەبیتەوە،بۆ ئەمەش ئەم یانەیە پشت بە تواناکانی ئەم هێرشبەرەی دەبەستێت.