لیڤاندۆسکی تووشی پێکان هات

لیڤاندۆسکی تووشی پێکان هات

ئازار 29, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ساڵی 2022 دا،دوێنێ هەڵبژاردەی پۆڵەندا ڕووبەڕووی ئەندۆرا بوویەوە،هەرچەندە توانی یاریەکە بە ئەنجامی 3-0 بباتەوە،بەڵام لە لایەکی دیکەوە تووشی خەمێکی گەورە بوو،ئەویش پێکانی یاریزانی گەورەی هەڵبژاردەکە و یانەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆسکی بوو.لە یاریەکەی دوێنێدا ئەم یاریزانە دووگۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.بەڵام دواتر لە خولەکی 63 دا بە هۆی پێکانەوە یاریگای بە جێهێشت.ئەمەش بوە هۆی نیگەرانیەکی زۆر بۆ هەوادارانی.چونکە پێکانی ئەم یاریزانە تەمەن 32 ساڵە لە کاتێکی هەستیار دایە.لە مانگی داهاتوودا و پاش چەند ڕۆژێکی دیکە یانەی بایرن میونشن ڕووبەڕووی پاریس سان جێرمان دەبێتەوە لە گەڕی 8 ی چامپیۆنس لیگدا.هەروەها لە رۆژی شەممەی داهاتودا،لە گەڕی 27 ی بۆندسلیگاشدا ئەم یانەیە یاریەکی گرنگی لەگەڵ ڕکابەری سەرەکی لایپزینگدا هەیە.کە هەردوولایان ڕکابەریەکی سەخت بۆ بەدەست هێنانی نازناوەکە دەکەن.ئەگەر پێکانی ئەم یاریزانە قورس بێت،ئەوا بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەنداش و هەروەها بایرن میونشن جیگەی مەترسی دەبێت،چونکە لیڤاندۆسکی هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی هەردوولایە.ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاندوە کە تا ئێستە پشکنینی ورد بۆ پێکانی ئەم یاریزانە نەکراوە،پاش دەرچوونی پشکنینەکەی،ئەوەش ڕوون دەبیتەوە کە ئایا لیڤاندۆسکی لە ڕۆژی چوارشەممەدا لە یاریەکانی پالاوتنی مۆندیالدا دەتوانێت یاری بۆ هەلبژاردەکەی بکات لە بەرامبەر ئینگلتەرادا یاخود نا.
هەر لە درێژەی یاریەکانی دوێنیدا،ئیسپانیا توانی بە ئەنجامی 2-1 لە جۆرجیا بباتەوە.لە یاری پێشوودا ئیسپانیا لەگەڵ یۆناندا بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوو،هەرچەندە لەم یاریەشیدا بەرامبەر جۆرجیا تا خولەکەکانی کۆتایی یاریەکە نزیک بوو،ئەم یاریەش بە یەکسان بوون کۆتایی پێبهێنێت، بەلام دواتر لە خولەکی 92 دا دانی ئەلمۆ گۆڵێکی بۆ ئیسپانیەکان تۆمار کرد و یاریەکەی بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێهێنا.
هەروەها هەڵبژاردەی فەڕەنساش توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە کازاخستان ببەنەوە.لە خولەکی 19 دا عوسمان دێمبلی گۆڵێکی بۆ فەڕەنسیەکان تۆمار کرد.بەلام لە جێمی دووەمفدا کیلیان مباپێ پەناڵتیەکی بۆ هەلبژاردەکەی لە دەست دا.دواتریش لە خولەکی 44 دا سەریحی مالی گۆڵێ دووەمی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا تۆمار کرد و یاریەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا.