گۆڵێکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕەتکرایەوە
ئازار 28, 2021لە یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 دا دوێنێ،پرتووگال ڕووبەڕووی سربیا بوویەوە و بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵیدا یەکسان بوو.یاریەکەی نێوانیان یاریەکی ئاسان نەبوو،هەرچەندە پرتووگالیەکان لە جێمی یەکەمدا هەوڵیان دا دەست بەسەر یاریەکەدا بگرن،سەرکەوتن بۆ خۆیان تۆمار بکەن،بەڵام لە جێمی دووەمدا هەڵبژاردەی سڕبیا ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.لە سەرەتای یاریەکەدا دیگۆ جۆتا لە خولەکەکانی 11 و 36 دا دوو گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی پرتووگال تۆمار کرد.هەڵبژاردەکەی لە جێمی یەکەمدا پێش خست.دواتر سڕبیا لە لایەن هەریەک لە ئەلیکساندەر میترۆڤیچ و فیلیپ کۆستیکەوە،لە خولەکەکانی 46،60 دا ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە.یاریەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو تا خولەکەکانی کۆتایی.هەتا کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە لایەن نۆنۆ مێندزەوە لە خولەکی 93 دا تۆپی پێگەیشت و ئەویش ئاڕاستەی گۆڵی بەرامبەری کرد،بە تەواوەتی هێڵی گۆڵی تێپەڕاند،بەڵام ناوبژیوانی یاریەکە هەژماری نەکرد،ئەم هەژمار نەکردنی گۆڵە کاردانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا،پاش ئەوەی کە وێنە و ڤدیۆکان لێدرانەوە و دەرکەوت کە بەڕاستی گۆڵ بوە.دوای ئەوەی لە یاری یەکەمی هەڵبژاردەکەیدا ئەم ئەستێرەیە نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکات،لەم یاریەشدا بە هۆی هەژمار نەکردنی ئەو گۆڵەی کردی،دووبارە لە بەدەست هێنانی گۆڵێک بۆ وڵاتەکەی بێبەش بوو،ئەمە بۆ یاریزانێکی وەکو کریستیانۆ کارێکی ئاسان نیە.دوای ئەوەی ئەم گۆڵەی بۆ هەژمار نەکرا ئەم یاریزانە یاریگای بە جێهیشت و نیشانەی کاپتنیەکەی فڕێدایە سەرزەوی،کارتێکی زەردیشی وەرگرت.ئەمەش دەنگۆیەکی دیکەی بە دوای خۆیدا هێنا.بەڵام ڕۆناڵدۆ دواتر لە توویتێکدا نووسی،کە بوون بە کاپتنی پرتووگال شانازیەکی گەورەیە بۆی،هەرچیەک لە توانایدا بێت دەیکات بۆ وڵاتەکەی،هەمیشەش ئەو کارەی کردوە.بەڵام هەژمارنەکردنی گۆڵەکەی نەک هەر دڵی ئەوی خەمبار کرد دڵی وڵاتێکیشی خەمبار کرد.وە ئەمە ئێمە ناوەستێنێت هەمیشە بەردەوام دەبین،
سەرکەوتن بەدەست دەهێنین
ئەگەر ئەم گۆڵە بۆ پرتووگال هەژمار بکرایە ئەوا بە دڵنیاییەوە یاریەکەیان دەبردەوە،سەبارەت بەمەش فێرناندۆ سانتۆسی راهێنەری هەڵبژاردەی پرتووگال پاش یاریەکەیان وتی،کە ناوبژیوانی یاریەکە داوای لێبوردنی لێکردوە،بەڵام داوای لێبوردن کردن چ سوودێکی هەیە.کە نەمان توانی یاریەکە ببەینەوە.لە کاتیکدا زۆر بە ئاشکرا دیار بوو کە تۆپەکە هێڵی گۆڵی بەزاند بوو.لە کۆتایدا دەبێت ئەنجامەکە قبوڵ بکەین،هەرچەندە داخێکی گەورەیە بەڵام هیچمان لەدەست نایەت.