هۆڵەندیەکان قەرەبووی شکستەکەیان بەرامبەر تورکیا کردەوە
ئازار 28, 2021لە گەڕی دووەمی یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی ساڵی 2022 دا،هۆڵەندا پاش ئەوشکستەی لە یاری یەکەمدا بەرامبەر تورکیا هێنای،دوێنێ توانی قەرەبووی ئەو شکستەی بکاتەوە و بەسەر لاتیڤیادا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەربکەوێت.ئەم هەڵبژاردەیە خۆی بۆ تۆڵە کردنەوەی یاری پێشووی ئامادە کردبوو.بۆیە زۆر بە ئاستێکی بەرزەوە یاریان کرد،لە جیمی یەکەمدا لە خولەکی 32 دا ستیڤن گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،دواتریش لە جێمی دووەمدا لوک دی یۆنگا لە خولەکی 69 دا گۆڵی دووەمی بۆ هەلبژاردەکەی تۆمار کرد.بەمەش هۆڵەندیەکان توانیان یەکەم سەرکەوتنی خۆیان لە یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالدا تۆمار بکەن.
هەڵبژاردەی توورکیاش جارێکی دیکە توانی سەرکەوتنێکی ناوازە تۆمار بکات،لە یاری یەکەمدا شکستی بە هۆڵەندیەکان هێنا،و لەم یاریەشدا شکستێکی گەورەی تووشی نەرویجیەکان کرد.یاریەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی نەرویج بردەوە،تورکیا دوو یاریە ئاستێکی زۆر باش پێش کەش دەکات ڕیزبەندی یەکەمی کۆمەڵەکەی خۆی گرتوە.تورکەکان هەر لەسەرەتای یاریەکەوە دەسەڵاتی خۆیان بەسەر یاریگادا سەپاند،لە خولەکی 4 دا لە ڕێگەی ئۆزان توفانەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد،دواتریش سۆینجۆی لە خولەکی 28 دا گۆڵی دووەمی تۆمار کرد.لە جێمی دووەمدا جاریکی دیکە ئۆزان هێرشێکی دیکەی کردە سەر گۆڵی هەڵبژاردەی نەرویج و لە خولەکی 59 دا گۆڵی دووەمی خۆی، سێیەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.سەرکەوتنێکی دیکەیان تۆمار کرد.
لە لایەکی دیکەشەوە ڕۆمیلۆ لوکاکۆی هێرشبەری بەهێزی ئینتەر میلان،توانی هەڵبژاردەی بەلجیکا لە شکستێک بەرامبەر چیک ڕزگار بکات.لە جێمی یەکەمی یاریەکەدا هەردوولا بە بێ تۆمار کردنی هیچ گۆڵێک یەکسان بوون.لە جێمی دووەمدا هەڵبژاردەی چیک دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 50 دا گۆلێکیان تۆمار کرد.نزیک بوون لەوەی شکست بە بەلجیکا بهێنن و یاریەکە بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێبهێنن،بەڵام لوکاکۆ لە خولەکی 60 دا ئەنجامەکەی بۆ هەڵبژاردەکەی یەکسان کردەوە.بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی لە یاریە نێودەوڵەتیەکاندا بۆ 59 گۆڵ لە کۆی 91 یاریدا بەرز کردەوە.
هەر لە درێژەی یاریەکاندا هەڵبژاردەی ئێرلەنداش بە گۆڵیکی بێ بەرامبەر بە لوکسمبۆرگ دۆڕا.گۆڵەکەی لوکسمبۆرگ لەلایەن جێرسۆن رۆدریگیزوە لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکەدا (خولەکی 85 دا)تۆمار کرا.ئەم هەڵبژاردەیە توانی یاریەکە بە سەرکەوتنی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.