نیک پۆپ وەکو گۆڵپاریزی ئینگلتەرا دەست نیشان کرا بۆ یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیال
ئازار 28, 2021گاریس ساوسگەیت بەڕێوەبەری ئینگلتەرا نیک پۆپی وەک گۆڵچی دەستپێکی خۆی بۆ یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیال بەرامبەر ئەلبانیاو پۆڵۆنیا دەستنیشانکرد،ئەم یاریزانەی بێرنلی کە ڕۆژی پێنجشەممە بردنەوەیەکەیان بە ئەنجامی 5-0 بەسەر سان مارینۆ دا تۆمار کرد،بۆتە یەکەم هەڵبژاردە کە جێگەی جۆردن پیکفۆرد بگرێتەوە کە لە ئێستەدا تووشی پیکان بوە و ناتوانیت بۆ هەڵبژاردەکەی یاری بکات،وا بریارە ئەمرۆ ئینگلتەرا بەرامبەر ئەلبانیا یاری بکات.پۆپیش وەکە گۆلپارێزی هەڵبژاردەکە یاری بکات،ساوسگەیتی ڕاهێنەر سەبارەت بەم گۆڵپارێزە وتی،پۆپ بەردەوام ئاستێکی بەرزی هەیە،کەسایەتیەکی زۆر ئارامە و من ئەوم زۆر بەدڵە.نیک پۆپی تەمەن 28 ساڵان تەنها پێنج جار یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردوە.یەکەم گۆڵپارێزی ئینگلتەراییە کە لە شەش دەرکەوتنی سەرەتایدا هیج گۆڵێکی لێنەکرێت.هەروەها ڕاهێنەری ئەم هەڵبژاردەیە بۆ ئەم یاریەی لە هێڵی بەرگریدا هەریەک لە دین هێندەرسۆنی یاریزانی مانچستەر یونایتد،سام جۆنستۆنی وێست برۆمیچ بەشداری پێدەکات.ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا چاوەڕێی یاریەکی سەخت دەکات،بەڵام یاریزانان و ڕاهینەر پێیان وایە کە ئەم هەڵبژاردەیە لە ماوەی ئەم سێ ساڵەی رابردوودا گەشەکردنی بەرچاویبە خۆیەوە بینیوە.ئەوان خۆیان بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە کردوە.وە دڵنیان کە زۆر بەباشی یاری دەکەن،هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی سەربکەون.
ساوسگەیتی ڕاهێنەر هە تا ڕادەیەک لە هێلی ناوەندیدا کێشەی وای نیە.هەریەک لە ماسۆن ماونتی یاریزانی چێڵسی و دیکلان ڕایسی یاریزانی وێست هام لە بەردەستیدان.دەتوانن لە پێکهاتەکەیدا یاری بکەن.سەبارەت بەوەی ماوسۆن ماونت چەند یاری دەتوانێت یاری بۆ هەلبژاردەکەی بکات،ئەم ڕاهێنەرە وتی،ئەو هەوڵی خۆی دەدات کە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ یاریەکان خۆی بگونجێنێت،هەرچەندە تا ئێستە دیار نیە بەڵام لەوانەیە 8 بۆ 10 یاری بتوانێت یاری بکات.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە شێوەیەکی ناوازە و بە ئاستیکی زۆر بەرزەوە لە یاری یەکەمی پاڵاوتنەکەدا یاریان بەرامبەر سان مارینۆ کرد،هەر ئەو ئاستە بەرزەشیان بوو کە بوە هۆی ئەوەی بتوانن سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکەن.ئینگلتەرا لە هەر ئەو چوار یاریەی پێشوویدا کە بەرامبەر ئەلبانیا کردوویەتی هەرچوار یاریەکەی بردۆتەوە.ئینگلتەرا لە کۆتا نۆ یاری ئەم پاڵەوانیەتیەدا 42گۆڵی تۆمار کردوە،لە کۆی ئەو 9 یاریە 8 یاری بردۆتەوە،یاریەکیشی دۆڕاندوە.