پرتووگال خۆی بۆ یاریەکی بە هێز ئامادە کردوە

پرتووگال خۆی بۆ یاریەکی بە هێز ئامادە کردوە

ئازار 27, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ لە یاریەکانی پاڵاوتن بۆ مۆندیالی ساڵی 2022 دا،11 یاری دیکە بە ڕێوە دەچن.هەریەکە لە هەڵبژاردەی تورکیا و نەرویچ کە لە یاری پێشوویاندا توانیان سەربکەون،ئەمڕۆ ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.تورکیا لە یاری پێشوودا توانی لە هۆڵەندیەکان بباتەوە،نەرویجیش بەسەر هەڵبژاردەی جیبڕاڵتادا سەرکەوتوە.هەردولایان لە ئێستەدا لە ئاستێکی باشدا دەبینرێن،خۆیان بە باشی بۆ یاریەکان ئامادە کردوە.دیانەوێت سەرکەوتنێکی دیکە تۆمار بکەن،هەرجەندە ئەرکی هیچ لایەکیان ئاسان نابێت و یاریەکی سەخت ئەنجام دەدەن.
دواتریش ئێرلەندیەکان بەرامبەر لوکسمبێرگ یاری دەکەن.هەڵبژاردەی ئێرلەندا لەم یاریەدا بێبەش دەبن لە تواناکانی برایتۆنی هێرشبەریان،وە ئەمەش بۆ ئێرلەندیەکان هەواڵێکی ناخۆشە،چونکە ئەم هێرشبەرە کاریگەریەکی زۆری لە سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەیدا دەبێت.هەردوو هەڵبژاردەکە لە یاری پێشوویاندا دۆڕاون.ئێرلەندیەکان بە ئەنجامی 3-2 بە سڕبیا شکستیان هێناوە،لوکسمبێرگیش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بە هەڵبژاردەی قەتەر دۆڕاوە.
هەروەها لە یاریەکی دیکەشدا هۆڵەندیەکان دەیانەوێت قەرەبووی شکستەکەی پێشوویان بکەنەوە و ئەمڕۆ لە لاتیڤیا ببەنەوە.چاوەڕێ دەکرێت یاریەکە بۆ هۆڵەندیەکان ئاسان بێت،چونکە هەڵبژاردەی بەرامبەریان هێندە بە هێز نیە و لە یاری پێشووشیاندا دۆڕاون.بۆیەبە تەواوەتی خۆیان بۆ یاریەکە ئامادە کردوە،هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن کە لەم یاریەدا براوە بن.

ڕۆناڵدۆو هاوڕێکانیشی دەیانەوێت قەرەبووی ئاستە خراپەکەی یاری پێشوویان بکەنەوە،هەرچەندە توانیان یاریەکە بەوگۆڵەی کە ئازرباینجان لە خۆی تۆمار کرد ببەنەوە،بەڵام بە ئاستێکی خراپەوە دەبینران،ئەستێرە گەورەکەی تۆپی پێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هیچ کاریگەریکی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەبوو. نەیتوانی لەو یاریەدا هیچ گۆڵێک تۆمار بکات.بەڵام بۆ ئەم یاریە خۆی بە باشی ئامادە کردوە.هەروەها هاوڕێکانیشی خۆیان بەباشی بۆ یاریەکە ئامادە کردوە،دەیانەوێت بە هەوادارانیان بڵێن کە چەند بە باشی و بە لێهاتوویەوە دەتوانن یاری بکەن.کارەکە ئەوەندە بۆیان ئاسان نابێت چونکە ئەم هەڵبژاردەیە ئەمڕۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بەرامبەر سربیا یاری دەکەن.
هەڵبژاردەی ڕووسیا و سلۆڤانیاش بەرامبەر یەکدی یاری دەکەن،یاری نێوان ئەم دوو هەلبژاردەیەش بە هێز دەبێت،هەردوولایان لە یاری پێشوویاندا توانیوویانە سەربکەون،ڕووسیا بە ئەنجامی 3-1 لە مالتای بردۆتەوە،سلۆڤانیاش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە کرواتیای بردۆتەوە.