هالاند و مباپێ دەچنە ڕیاڵ مەدرید

هالاند و مباپێ دەچنە ڕیاڵ مەدرید

ئازار 27, 2021 0 By wkadmin

کاپتنی پێشووی ڕیاڵ مەدرید فێرناندۆ هییرۆ لە دوا لێدوانیدا،سەبارەت بە یانە شاهانەییەکە دەڵێت کە دەبێت سەرۆکایەتی یانەکە هەردوو یاریزانی ئەستێرەی تۆپی پێ،ئێرلینگ هالاند وکیلیان مباپێ بگوازێتەوە ریزی یانەکەوە.هیرۆی ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند کەوا پێویستە پاڵەوانەکانی لالیگا واژۆی بۆندی هەردوو یاریزانی ناوبراو ئێرلینگ هالەند و کیلیان مباپێ بکەن.چونکە هەموان دەزانن ئەم دوو یاریزانە لە ئێستەدا چ ئاستێکی بەرزیان هەیە،چەند بە باشی لە یاریگادا دەبینرێن،هالاند هەمیشە کاریگەریەکی راستەوخۆی لەسەر کەوتنەکانی برووسیا دۆرتمۆندا هەیە،هەروەها کیلیان مباپێش لە سەرخستنی پاریس سان جیرمان فەڕەنسیدا ڕۆڵێکی گەورەی هەیە.
هەر سەبارەت بە گواستنەوەی ئەم دوو یاریزانە بۆ یانە ئیسپانیەکە،کاپتنی مەدرید سێرجیۆ ڕامۆس پێی وایە،یانەکە بە هۆی ئەو دۆخە داراییە خراپەی کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تێی کەوتوە،ناتوانێت لەیەک کاتدا هەردوو یاریزانەکە بۆ ڕیزەکانی یانەکە بگوازێتەوە،وە پێی باشترە لە سەرەتادا،ئێرلینگ هالاندی تەمەن 20 ساڵ بهێنیتە ڕیزی یانەکەوە. چونکە ئەمە بۆ لۆس بلانکۆس ئاسانتر دەبێت. بەڵام ئەستێرەی پێشووی مەدرید فێرناندۆ هییرۆ،کە پێنج نازناوی لالیگاو سێ نازناوی چامپیۆنس لیگی لەماوەی 14 ساڵ یاریکردنیدا بۆ یانە شاهانەییەکە بەدەست هێناوە،دەیەوێت یانەکە هەردوو یاریزانەکە بگوازێتەوە.ئەم ئەستێرەیە بە ماڵپەڕی هەواڵی مارکای ڕاگەیاندوە،ئەگەر من لەجێی ریاڵ مەدرید بوومایە،بۆندم لەگەڵ هەردوو یاریزان هالاند و مباپێ دا واژۆ دەکرد.
هەروەها داهاتووی کاپتنی مەدریدیش سێرجیۆ ڕامۆس لە ئێستەدا ڕوون نیە،ئەم یاریزانە تەمەن 34 ساڵە لە کۆتایی وەرزدا بۆندەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا کۆتایی پێدێت ولە ئێستەشدا بە پێی سەر چاوەکان ئەم یاریزانە نایەوێت درێژە بە یاریکردن لەگەڵ یانە شاهانەییەکەدا بدات و دەیەوێت ڕیزی یانەکە بە جێ بهێڵێت.وە لەگەڵ هەریەک لە یانەی پاریس سان جێرمان و مانچستەر یونایتد لە پەیوەندیکردندایە،بۆ ئەوەی لە کاتی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەیدا لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە پەیوەندی بە یەکێک لەو دوو یانەیەوە بکات.ئەم یاریزانە بۆ ماوەی 16 وەرزە لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا یاری دەکات.
فێرناندۆ سەبارەت بە داهاتووی ئەم یاریزانەش بە مارکای وت،کە ئەو پێی باشە ئەو یاریزانە هەر لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا بمێنێتەوە،هەر لەگەڵ ئەو یانەیدا خانەنشین ببێت.ئەمە بە هۆی ئەوە وە نیە کە ماوەیەکی زۆرە ڕامۆس لەگەڵ ئەم یانەیەدایە،بەلکو لەبەرئەوە وا دەڵێم کە هێشتا ئاستیکی بەرزی هەیە و زۆر بە باشی یاری دەکات.