دەکرێت مانوێڵ نوێر بۆ هەمیشە بە باشترین گۆڵپارێز بمێنێتەوە؟

دەکرێت مانوێڵ نوێر بۆ هەمیشە بە باشترین گۆڵپارێز بمێنێتەوە؟

ئازار 27, 2021 0 By wkadmin

مانویڵ نوێری گۆڵپارێزی ئەڵمان،ئەو گۆڵپارێزەیە کە لەگەڵ ناو هێنانیدا هەموو ئاستە بەرز و بێ وێنەکەیان بیر دەکەوێتەوە،یەکێکە لە گۆڵپارێزە میژوویەکانی تۆپی پێ.ئەم یاریزانە لە گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونخ و هەروەها هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە.لە ماوەی یاری کردنیدا سێ جار نازناوی بۆندسلیگا،خولی ناوخۆیی ئەڵمانیا،دوو جار چامپیۆنس لیگ،جامی سوپەری ئەوروپی بردۆتەوە.ئایا دەکرێت ئەم گۆڵپارێزە هەر بە باشترینی جیهان بمێنێتەوە؟
دەکرێت ئەم گۆڵپارێزە ببێتە هۆی سەرخستنی یانەکەی جارێکی دیکە لە پاڵەوانیەتی چامپیۆنس لیگدا یاخود لە یاریەکانی جامی جیهانیدا کە لە ساڵی 2022 دا بە ڕێوە دەچێت. ئاستی بەزری ئەم گۆڵپارێزە بۆتە ترسێکی گەورە لە دڵی یانەکان و و هەڵبژاردەکانی دیکەدا.چونکە نوێر قەڵغانێکی گەورە و بە هێزە بە ئەستەم دەتوانریت گۆڵی لێبکرێت.وا بڕیارە لە 7 ی مانگی داهاتوودا پاریس سان جێرمان لە یاریەکانی قۆناغی 8 ی چامپیۆنس لیگدا ڕووبەڕووی یانەی بایرن میونخ ببێتەوە،بەڵام یانە فەڕەنسیەکە دەزانن بە هۆی بوونی مانوێڵ نوێری گۆڵپارێز لە یاریەکەدا،بە زەحمەت دەتوانن لە یانە ئەڵمانیەکە ببنەوە،سەڕەڕای ئەوەی دەزانن کە دوو لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهانیشیان هەیە،کە ئەوانیش نیمار دا سیلڤیا و کیلیان مباپێن.بەلای یانەی پاریس سان جێرمانەوە بەشداری کردنی ئەم گۆڵپارێزە لە یاریەکەی نێوانیاندا لە بێ شانسی ئەوانەوەیە.بەڵام لە بەرامبەریشدا ئەم یانەیەش خاوەنی گۆڵپارێزێکی بە هێزن کە بۆ ماوەی سێ ساڵی یەک لە دوایەک نازناوی چامپیۆنسی لیگی بردۆتەوە،بەڵام هێشتا ناکرێت بڵێین لەڕووی ئاستەوە وەکو نوێرە،یاخود وەکو ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدریدە،ئەم گۆڵپارێزەی مەدریدیش سێ جار نازناوی چامپیۆنس لیگ و پێنج جاریش لالیگای لەگەڵ یانە ئیسپانیەکەدا بردۆتەوە.کە ئەمەش چوار هێندەی دەست کەوتەکانی ناڤاسە.
ناکرێت گۆڵپارێزەکان بە پێێ دەست کەوتەکانیان هەڵبسەنگێنین،هەندێک لە گۆڵپارێزەکان دووبارە بوونەوەیان لە مێژوودا ئەستەمە.مانویڵ نوێر یەکێکە لەو گۆلپارێزانەی لە ڕووی ئاست و بە تواناییەوە هاوتای کەمە،کاتێک لیڤەرپووڵ لەساڵی 2019 دا ڕووبەڕووی بایرن میونخ بوویەوە،ئەلیسۆنی گۆڵپارێزی یانە ئینگلیزیەکە سەبارەت بە نوێر پێش یاریەکەیان وتی،کە ئەو لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا باشترینەکان بوە.لەوانەشە یەکەمی هەموو جیهان بێت،ئەو زۆر شتی کردوە،زۆر نازناویشی بردۆتەوە،بەلام من هێشتا لە سەرەتادام.بۆ من خەون بوو کە لە بەرامبەریدا یاری بکەم بەڵام لە کۆتایدا خەونەکەم بوە ڕاستی.