پاڵاوتنی مۆندیالی  2022

پاڵاوتنی مۆندیالی 2022

ئازار 25, 2021 0 By wkadmin

دوێنێ لە دەستپێکی پاڵاوتنی هەڵبژاردەی وڵاتەکان بۆ مۆندیالی ساڵی 2022،کە بڕیارە لە وڵاتی قەتەر بە رێوە بچێت چەند یاریەکی گرنگ بە ڕێوە چوون.هۆڵەندا لە بەرامبەر تورکیا دا تووشی شکستێکی گەورە بوو.هەڵبژاردەی تورکیا بە هۆی هاتریکێکی بوراک یەڵمازەوە توانی شکست بە هۆڵەندیەکان بهێنێت.یەڵماز لە پاش تێپەڕبوونی 15 خولەک بەسەر جێمی یەکەمی یاریەکەدا توانی گۆڵی یەکەم بۆ هەڵبژاردەکەی بە دەست بهێنێت،هەروەها لە خولەکی 34 دا پەناڵتیەکی جێبەجێ کرد و گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد ،پاشان کالهان ئۆگلو گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد.هەرچەندە نێزەرلاندیەکان لە جێمی دووەمدا زۆر هەوڵی یەکسان کردنەوە و پێش کەوتنیان دا،بەڵام سەرکەوتوو نەبوون تەنها توانیان دوو گۆڵ تۆمار بکەن،لە خولە کەکانی کۆتایی یاریەکەدا یەڵماز جارێکی دیکە هێرشی بردە وە بۆ گۆڵی هۆڵەندیەکان و توانی گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەم بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات.ئەم یاریزانە توورکە لە ساڵی 2000 وە لە هەموو یاریزانەکانی دیکە زیاتر گۆڵی لە هۆڵەندیەکان تۆمار کردوە.
فەڕەنسای خاوەن مۆندیالی ساڵی 2018،بە باوەڕ بە خۆبوونێکی گەورەوە،ڕووبەرووی هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بوویەوە،بەڵام ئۆکرانیەکان ئەم جارە بە تەواوەتی خۆیان بۆ یاریەکە ئامادە کردبوو،چونکە نەیان دەویست جارێکی دیکە مێژووی ساڵی 2018 دووبارە بکەنەوە،کە تیایدا بە ئەنجامی 7-1 بە فەڕەنسیەکان دۆڕابوون.دوێنێ ئەم دوو یانەیە بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوون.هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بە ئاستێکی بەرزەوە بەرگریان دەکرد،باڵانسی خۆیان لە یاریەکەدا بە تەواوەتی ڕاگرت بوو،بۆیە توانیان لە پاش 15 خولەک گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن.باوەڕ بەخۆ بوونە زۆرەکەی فەڕەنسا بهێننە خوارەوە،وا یان لێبکەن بە خێرایی هەوڵی یەکسان کردنەوە بدەن.لە جێمی دووەمدا توانیان هێرشی زیات ببەن و ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.
هەر لە درێژەی یاریەکانی دوێنێدا،ئازرباینجان بەو گۆڵەی لە جێمی یەکەمدا و لە خولەکی 34 دا لە خۆی کرد،بوە هۆی ئەوەی پرتووگالیەکان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر سەربکەون.هەرچەندە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری یۆڤانتۆس هەوڵی زۆری دا بۆ ئەوەی گۆڵێکی دیکە بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات،بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.هەروەها نەیتوانی بۆ جارێکی دیکە دڵی هەواداران و هاوڵاتی وڵاتەکەی خۆش بکات.وە هەریەک لە برۆنۆ فێرناندزی یاریزانی مان یونایتد و جواو فلیکسی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید هێرشەکانیان لەلایەن محەمەد عەلیفی گۆڵپارێزی ئازرباینجانەوە دوورخرایەوە،ئەم یاریزانانەش نەیانتوانی هیچ گۆڵێک بۆ هەڵبژاردەکەیان تۆمار بکەن.