لە یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالدا هەریەک لە ئیتاڵیا،ئەڵمانیا،ئینگلتەرا ئەمڕۆ یاری دەکەن
ئازار 25, 2021لە درێژەی یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیالدا،ئەمڕۆ چەندین یاری دیکەی گرنگ بەڕێوەدەچن.رێگاکانی ڕۆشتن بۆ وڵاتی قەتەر بەردەوامە،هەریەک لە هەڵبژاردەی وڵاتانی ئینگلتەرا،سکۆتلەندا،ئەڵمانیا،ئێرلەندای باشور،ئیسپانیا و ئیتاڵیا یاری دەکەن.هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕووبەڕووی ئێرلەندا دەبێتەوە.ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێرلەندا ئیان باراکلوف دەڵێت،کە یاریزانەکانی دڵنیایی ئەوەیان پێداوە،کە بەتەواوەتی بۆ یاریەکەی ئەمڕۆیان بەرامبەر ئیتاڵیەکان ئامادەن و بە هەموو شیوەیەک هەوڵ دەدەن کە خۆیان لە دۆران دوور بخەنەوە.بەڵام ئەوەش دەزانن کە ئەو هەڵبژاردەیەی کە بەرامبەریان یاری دەکەن،ئەوەندە ئاسان نین.لە ڕیزبەندی 10 یەمینی مۆندیالدان.لە کۆتا 22 یاریدا کە ئەنجامیان داوە هیچ یاریەکیان نەدۆڕاندوە،17 یاریان بردۆتەوە و 5یاریش یەکسان بوون.ئێرلەندیەکان پاش ئەوەی لە یۆرۆی ساڵی 2020 دا دۆڕان،بوونە 45 مین ڕیزبەندیەکە.ئیان دەڵێت گرنگ نیە کە ئێمە بەرامبەر کێ یاری دەکەین،ڕاستە دەزانین هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یەکیکە لە 10 هەڵبژاردە بە هیزەکەی جیهان،بەڵام ئێمە ئەوەمان بەلاوە گرنگ نیە،بە باشی بیر لە یاریەکە دەکەینەوە،هەل بۆ خۆمان دروست دەکەین،هەوڵی سەرکەوتن دەدەین.
ئینگلتەراش بەرامبەر سان مارینۆ یاری دەکات،بۆ ئەم یاریە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا سوود لە تواناکانی مارکۆس ڕاشفۆردی هێرشبەری مان یونایتد وەردەگرێت.هەرچەندە ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵە،نەیتوانیوە لە ڕاهێنانی هەڵبژاردەکەدا بەشداری بکات،بەڵام گاریس ساسگیتی ڕاهێنەر بەبوونی ئەم یاریزانە لە یاریەکەی ئەمڕۆدا زۆر دڵخۆشە.ئینگلتەرا لە کۆتا شەش یاریدا کە بەرامبەر ئەم یانەیە کردوویەتی هەموو یاریەکانی بردۆتەوە،37 گۆڵی تۆمار کردوە تەنها یەک گۆڵی لێکراوە.کۆتا یاریان لە ساڵی 2015 دا بە ئەنجامی 6-0 بەسەرکەوتنی ئینگلتەرایەکان کۆتایی هات.بێجگە لە ڕاشفۆرد لەم یاریەدا هاری کەینی کاپتنیش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرادا بەشدار دەبیت ،پاڵپشتیان دەکات بۆ سەرکەوتن.
ئیسپانیاش بە ئەمادەبوونی سێرجیۆ رامۆس ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی یۆنان دەبێتەوە.هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش بەرامبەر ئایسلاند یاری دەکەن.ئەڵمانیەکان لە ساڵی 2014 دا براوەی جامەکە بوون،بەڵام لە ساڵی 2018 دا هەر لە گەڕی یەکەم پالەوانیەتیەکەدا کرانە دەرەوە،بۆیە لە ئێستەدا دەیانەوێت،تۆڵەی خۆیان بکەنەوە و بە هەموو توانایانەوە یاری بکەن بۆ ئەوەی بتوانن سەربکەون.