داهاتووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ  و لویس سوارێز چی لێدێت؟

داهاتووی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لویس سوارێز چی لێدێت؟

ئازار 25, 2021 0 By wkadmin

هەر ڕۆژێک دەنگۆیەکی نوێ لە بارەی هەریەک لەو یاریزانانە دەبیستین،کە بوونەتە ئەستێرەیەکی دیاری تۆپی پێ و باشترینەکان پێشکەشی هەوادارەکانیان دەکەن.بەم دوایانە دەنگۆی گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پرتووگالی،هێرشبەری یۆڤانتۆس بۆ ڕیاڵ مەدرید بڵاو بۆتەوە.بەڵام ئەم دەنگۆیانە لە لایەن پاڤێلد نێدڤید جێگری سەرۆکی یانەکەوە ڕەت کراونەتەوە.ڕایگەیاندوە کە ئەم یاریزانە تەمەن 36 ساڵە لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکەدا دەمینێتەوە،ئەوان بە هیج جۆرێک نایانەوێت دەست بەرداری ئەم یاریزانە ببن.بە دڵنیایەوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تا کۆتایی بۆندەکەی کە تا ساڵی 2022 لەیۆڤانتۆس دەمێنێتەوە.لە بەرامبەریشدا زینەدین زیدانی ڕاهینەری ریاڵ مەدرید لە دوا لێدوانیدا،وتوویەتی ڕەنگە دەنگۆی گەڕانەوەی ئەم یاریزانە ڕاست بێت.بەڵام نێدڤی بە تەواوەتی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردۆتەوە ،دەڵێت کریستیانۆ جێگری نیە و ناگۆڕێت.کریستیانۆ بەم دوایانە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بوەوە،چونکە نەیتوانیەوە بەم دوایانە ببێتە هۆی سەرکەوتنی یانەکەی و گۆڵ تۆمار بکات،وە نەشیتوانی ببێتە هۆی سەرخستنی لە یاریەکانی چامپیۆنس لیگدا،لەو پاڵەوانیەتیەدا کرانە دەرەوە.هەروەها لە ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیشدا،پلەی سێیەمی گرتوە خاوەنی 55 خاڵە.بە جیاوازی 10 خاڵ لە پێش ئینتەر میلانی پێشنگەوەیە.
دواتر سەبارەت بە مانەوەی ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەری یانەکەش،نێدڤید وتی کە بە لە ٪100 پێرلۆ وەکو ڕا‌ینەری یانەکە دەمێنیتەوە.ئێمە لەگەڵ ئەم راهێنەرەدا لەسەر پرۆژەیەک ڕیکەوتووین،دەزانین کە بە ئاسانی ناتوانین ئەنجامی بدەین،وە پێویستمان بە کاتە.ئەندریا هەموو کارێک دەکات،هەموو توانایەکی خۆی بە کاردەهێنێت بۆ ئەوەی باشترین پێشکەشی یۆڤانتۆس بکات.بۆیە پێکەوە بە لەسەر خۆیی هەموو ئەو کارانەی دەمانەوێت دەیکەین.
پاشان دەنگۆی گەڕانەوەی لویس سوارێز بۆ یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بڵاوبویەوە.لەوەتەی ئەم یاریزانە بەرشەلۆنەی بە جێ هێشتوە و پەیوەندی بە ڕیزەکانی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کردوە،ئاستێکی زۆر باشی هەیە و بۆتە گۆڵکاری ئەو یانەیە،وە کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر هێشتنەوەی یانە ئیسپانیەکە لە پێشەنگی لالیگادا.بۆیە لە ئێستادا یۆرگن کڵۆپی ڕاهینەری لیڤەرپوڵ چاوی لەسەر گەڕاندنەوەی ئەم یاریزانەیە بۆ نێو یانەکەی.لە دوا لێدوانیدا دەڵێت،کە ئەگەر محەمەد سەڵاح لە هاوینی داهاتوودا،لیڤەرپوڵ بە جێبهێڵێت ئەوا لویس سوارێز دەتوانیت بگەڕێتەوە نێو یانەکە.هەرچەندە تەمەنی ئەم یاریزانە ڕووی لە هەڵکشانە و ئێستا لەتەمەنی 34 ساڵیدایە،بەڵام توانا و ئاستی هەروەک خۆی ماوەتەوە،بە شێوەیەکی زۆر باش لە یاریگادا دەبینرێت.بۆیە ئێستە بۆتە جیگەی سەرنجی هەریەک لە،ڕیاڵ مەدرید،پاریس سان جێرمان،لیڤەرپوڵ،هەروەها یانەی پێشوی بەرشەلۆنە.