پرتووگال بە بێ کریستیانۆ ڕۆنالدۆ چۆن دەبێت؟

پرتووگال بە بێ کریستیانۆ ڕۆنالدۆ چۆن دەبێت؟

ئازار 24, 2021 0 By wkadmin

فێرناندۆ سانتۆس ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پرتووگال،کاتێ پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئەگەری بەشداری نەکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یاریەکانی فیفای ساڵی داهاتوودا هەروەها کاریگەری نە بوونی ئەم یاریزانە لە پێکاهاتەکەدا،تەنها بە شانەکانی ئاماژەی نەزانین دا.وتی بڕوام نیە کە هیچ یانەیەک بە بێ باشترین یاریزانی جیهان بتوانێت ئاستێکی باشی هەبیت،ئەوە ئەرکێکی ئەستەم دەبێت.هەرچەندە لە یاریەکانی ساڵی 2018 دا ئەم هەڵبژاردەیە لە تواناکانی ئەم یاریزانە تەمەن 36 ساڵەی بێبەش بوو،بەڵام توانیشی سەرکەوتنێکی بێوێنە بەسەر کرواتیادا تۆمار بکات و بە ئەنجامی 4-1 یاریەکە بباتەوە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو ئەستێرەیەیە کە هەمیشە هەوڵ دەدات باشترینەکان پێش کەش بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات.لە ساڵی 2018 شدا هەرچەندە بۆ ماوەی 9 مانگ نەیتوانی لە یاریەکاندا بەشدار بێت،بەڵام لە کۆتا شەش یاریدا باشترینەکانی پێش کەشی پرتووگال کرد.هەروەها بوە هۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی لە بەرامبەر پۆڵۆندا و ئیتاڵیادا.
ڕۆناڵدۆ لە مانگی 3 ی ساڵی 2019 دا گەڕایەوە نێو ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەو ماوەیەدا لە کۆی 16 یاریدا،17 گۆڵی تۆمار کرد.هەروەها هەوادارانیشی سەلماند کە هێشتا یاریزانێکی ترسێنەرە و دەتوانێت،بە ئاستێکی ناوازەوە یاری بکات.
ناکرێت بڵێین نەبوونی کریستیانۆ لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا هیچ کاریگەریەکی نابێت،چونکە ئەگەر بێین ئاستی ئەم تیپە بەراورد بکەین بە ئاستی ساڵی 2016،ئەوا جیاوازیەکی زۆر بەدی دەکەین،لەو ساڵەدا هەڵبژاردەکە توانی نازناوی یۆرۆ بباتەوە،زۆر بە باشی یاریان کرد،ئاستیکی بێوێنەیان هەبوو،ئەم ئەستێرەیە کاریگەریەکی زۆری هەبوو هەروەها توانی بووی بە باشی ورەی یاریزانەکانی هاوڕێی ڕابگرێت و هانیان بدات بۆ سەرکەوتنی زیاتر.
هەندێک لە شارەزایان بروایان وایە، ئەگەر پرتووگال بەبی ڕۆناڵدۆ یاری بکات،باشتر پێش کەش دەکات،چونکە پێیان وایە کاتێک تیپەکە بە بێ ئەم یاریزانەن زۆر بە بێ کێشەو بە بێ هیچ سترێسێک یاری دەکەن،هەموویان یارمەتی یەکدی دەدەن،بەیەکەوە یاری دەکەن،بەڵام کاتێک ئەم یاریزانە لە یاریگادا دەبینن،وا هەست دەکەن کە کەسێک هەیە لەسەرو ئەوانەوەیە و دەبێت بۆ هەموو شتێک بگەڕێنەوە بۆ لای ئەو،ناتوانن هیچ بریارێک بدەن بە بێ ئاماژە کردنی ئەو یاریزانە .
فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەر، لە ئێستەدا پێکهاتەیەکی زۆر بە هێزتری لە پێنج ساڵی ڕابردوو هەیە.