ئامادەکاری بۆ یاریەکانی فیفای ساڵی 2022 دەست پێدەکات
ئازار 24, 2021ڕێگاکان بۆ ڕۆشتن بۆ یاریەکانی فیفای ساڵی 2022 ئەمڕۆ ذەست پێدەکات.هەر پێنج هەڵبژاردەکەی جامی جیهانی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەم پاڵەوانیەتیە گەورەیە کە وا بڕیارە ساڵی داهاتوو لە قەتەر بە ڕێوە بچێت.سەرەتای دەست پێکی یاریەکان بە ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا و نێزەرلاند دەست پێدەکا ت،فەرەنسای خاوەن جامەکە بەرامبەر ئۆکرانیا یاری دەکات،هەروەها فیلاند بەرامبەر بۆسنیا یاری دەکات.پرتوگالیش ڕووبەڕووی ئازرباینجان دەبێتەوە.
لە ئەمڕۆ هەڵبژاردن بۆ یانەکانی بەشدار لە جامی جیهانیدا دەکرێت.
لە یاریەکەی نیوان پرتوگال و ئازرباینجاندا هەموو چاوەکان لەسەر کریسرتیانۆ ڕۆناڵدۆن،هەموان چاوەڕێی ئەوەن کە بتوانیت لەم ساڵدا جامەکە بۆ وڵاتەکەی بباتەوە.ئەگەر ئەم یاریزانە تەمەن 36 ساڵە ببێتە هۆی بە دەست هێنانی نازناوەکە،ئەوا بەدەست هێنانی نازناوێکی دیکە بۆ سەر نازناوەکانی پێشووی زیاد دەکات،بەلام دەبیتە یەکەم جار کە جامی جیهانی بباتەوە لە مێژووی خۆیدا.
هەروەها فەڕەنسای خوەن جامەکە دەیەوێت، نازانوەکە جارێکی دیکە بۆ خۆی بەدەست بهێنێت، هەموو هەوڵی خۆی دەدات کە بەرگری لە جامەکە بکات،کە سێ ساڵ لەمەو پێش،توانی لە سەرکەوتنێکی ناوازەدا بەسەر ئۆکرانیادا، لە ڕووسیا ببێتە خاوەنی جامی جیهانی.ئەمەش وایکردوە کە یاریەکەی ئەمڕۆیان بەرامبە کرواتیا زۆر سەرنج ڕاکێش بێت،هەموو خەڵک بە پەرۆس بن بۆ سەیرکردنی ئەو یاریە.بە تایبەتیش کە دەزانرێت لەم ساڵدا هەڵبأاردەی فەڕەنسا خاوەنی یەکێک لە یاریزانە باشەکانی جیهانە،کە ئەویش کیلیان مباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانە.هەموان پێاین وایە کە ئەمڕۆ فەڕەنسا بە ئاسانی دەتوانێت سەربکەوێت.
هەروەها هۆڵەندای برینداریش،دەیەوێت لەم ساڵدا تۆڵەی شکستەکەی ساڵی 2018 ی بکاتەوە،ئەمڕۆ بەرامبەر تورکیا یاری دەکات،دی برۆیری ڕاهینەری نێزەرلاندی هۆڵەندی پێشتر جیگەی رۆناڵد کۆمانی گرتەوە،دەستی کرد بە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە،بەلام بوە یەکەم ڕاهێنەری هۆڵەندی کە لە هەر جوار یاری سەرەتادا بدۆڕێت.بەلام دەبیت لەم ساڵدا تۆڵەی پێشتریش بکاتەوە و ئەمڕۆ بەرامبەر تورکیا بە باشی یاری بکات.