کەی مان سیتی دەتوانێت نازناوی پریمەرلیگ بەرێتەوە؟

کەی مان سیتی دەتوانێت نازناوی پریمەرلیگ بەرێتەوە؟

ئازار 23, 2021 0 By wkadmin

مانچستەر سیتی ئینگلیزی،یانە یەکەمەکەی وەرزی 2020/2021 لە بەردەم بردنەوەی چوار نازناوی گەورەدایە،هەموان چاوەڕێی دەکەن و دەیانەوێت بزانن بە کوێ دەگات.کەی دەتوانێت تاجی پریمەرلیگ لە سەری لیڤەرپوڵ بهێنێتە خوارەوە و نازناوەکە بەرز بکاتەوە.هەروها لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگیش نزیکە.ئەم یانەیە ئێستە بە ڕاهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلا لە باشترین ئاستیدایە.هیچ ڕکابەرێکی دیکەی وەکو خۆی نیە.بە جیاوازی 14 خاڵ لەگەڵ مان یونایتدا پێشەنگی پریمەرلیگی گرتوە.هەرجەندە مان یونایتد یاریەک کەمتری ئەنجامداوە،بەڵام ئەگەر ئەو یاریەش ئەنجام بدات و سێ خاڵی یاریەکە بباتەوە هێستا جیاوازی 11 خاڵی لەگەڵ پێشەنگدا دەبێت.ئەگەر تیپەکەی سۆڵشایەر بیەوێت پێشەنگ لە مان سیتی وەربگرێتەوە،ئە بیت بێجگە لەو یاریە 4 یاری دیکەش بەسەر یەکەوە بباتەوە.ئەمەش کارێکی ئەستەمە.لە 13 ی مانگی داهاتوودا تیپەکەی گواردیۆلا یاریەکی سەختیان لە پێشە،ڕووبەڕووی لیستەر دەبنەوە کە تەنها بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ مان یونایتدا پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەیان گرتوە.
پیپ گواردیۆلاو یانەکەی گەشتونەتە یاری کۆتایی جامی کاراباویش،لە کۆتا یاری ئەم جامەدا رووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە،کە وا بڕیارە لە 25 ی مانگی 4 دا بەڕێوە بچێت.سیتی بە هیوایە کە ئەم جامە بەرێتەوە،دەیەوێت پێش ئەوەی ئاهەنگی سەرکەوتنی لە پریمەرلیگدا بگێرێت،ئەم جامە بباتەوە،بەڵام ڕووبەڕووبونەوەیەکی ئاسانیشی لەگەڵ تیپەکەی جۆزێ مۆرینۆدا نابێت،بەدڵنیاییەوە کێشەی بۆ دروست دەکەن و تەنگی پێهەڵدەچنن.
هەروەها مان سیتی یاریەکی دیکەی لە چارەکی کۆتایی جامی ئینگلیزیشدا هەیە،لەو جامەشدا ڕووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە،دەیەوێت لە جامی ئینگلیزیشدا خۆی بگەیەنیتە یاری کۆتایی.ئەم یاریەش وا بریارە لە 17/ 18 ی مانگی 4 دا ئەنجام بدرێت.بەدەست هێنانی ئەم جامەش سەرکەوتنێکی دیکەیە بۆ پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر.چاوەڕێ دەکرێت لەم وەرزەدا بردنەوەی ئەم نازناوەش یەکێک بێت لەو چوار نازناوەی کە یانەکە خۆی بۆ ئامادە کردوە.
ئەم یانە ئینگلیزیە بە قۆناغی 8 ی چامپیۆنس لیگیش گەشتوە،کە خۆی لە خۆیدا ئەم پاڵەوانیەتیە ئێجگار سەختە،هەروەها لەم قۆناغەشدا باشترین یاریزانەکانی جیهان ڕووبەڕووی ئەم یانەیە دەبنەوە،کە ئەوانیش هەریەک لە کیلیان مباپێ.ئێرلینگ هالاند،ڕۆبێرت لیڤاندۆسکین.لەم قۆناغەدا سیتی ڕووبەڕووی برووسیا دۆرتمۆند دەبێتەوە.
بەپێی شارەزایانی تۆپی پێ ئەمە باشترین کاتە بۆئەوەی مان سیتی هەر چوار نازناوەکە بەرێتەوە،چونکە خۆی لە ئێستەدا لە باشترین کاتیدایە،بە باشترین شێوە یاری دەکات،پێویستە هەر بەم جۆرە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بتوانێت هەر چوار نازناوەکە بەدەست بهێنێت.