داڤید ئەلابا بایرن میونخ بە جێدەهێڵێت
ئازار 23, 2021داڤید ئەلابای بەرگریکاری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی،بڕیاری داوە کە ئەم یانە ئەڵمانیە لە کۆتایی وەرزدا بە جێبهێڵێت.ئەم یاریزانە تەمەن 28 ساڵە،ڕەگەز ئوستڕاڵیە لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن کۆتایی پێدێت،نایەوێت بۆ وەرزیکی دیکە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.ماوەی 13 ساڵە داڤید لە گەڵ یانەی بایرندا یاری دەکات،یاریزانێکی بە توانای هێڵی بەرگری ئەو یانەیەیە،کاریگەریەکی زۆری لە بەدەست هێنانی نازناوەکاندا بۆ یانەکەی هەبوە.
ئەلابا لە دواین توویتی خۆیدا نووسیویەتی کە دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا،شتێکی نوێ تاقی بکاتەوە،نایەوێت لە بۆندسلیگادا بمێنیتەوە.لە ئێستەدا هەریەک لە یانەی چێڵسی و پاریس سان جێرمان چاویان لە بەدەست هێنانی ئەم بەرگریکارەیە.بەڵام خواستی ئەم یاریزانە ئەوەیە کە لە وەرزی داهاتوودا پەیوەندی بە یەکێک لە یانەی بەرشەلۆنە یاخود ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە بکات.حەز دەکات نازناوی لالیگا بۆ سەر نازناوەکانی زیاد بکات.
هەرچەندە هەریەک لە یانەی پاریس سان جێرمان و چێڵسی ئۆفەریان خستۆتە بەردەم ئەم یاریزانە،بەڵام ئەلابای تەمەن 28 ساڵ حەز بە ئیسپانیا و یانەیەکی ئیسپانی دەکات.
ڕۆژنامەکان پێیان وایە کە کێبڕکێکە لە نێوان بەرشەلۆنەو ڕیاڵ مەدریدا لە یەکەوە نزیکە،هەندێک لە میدیا ئیسپانیەکان ڕایان گەیاندوە کە داڤید ئەلابا گرێبەستێکی لاوەکی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا واژۆ کردوە،بە دڵنیاییەوە لەگەڵ یانە شاهانەییەکەدا درێژە بە تواناکانی دەدات.بەڵام هەندێکی دیکە پێیان وایە ئەمە ڕاست نیە،ئەم یاریزانە پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە دەکات،چونکە پینی زەهاوی بەرکریکاری ئەلابا،یەکێکە لە هاوڕێ هەرە نزیکەکانی جۆن لاپۆرتای سەرۆکی نوێی بەرشەلۆنە.
هەتا ئێستە ڕوون نیە کە ئەم یاریزانە لە داهاتوودا پەیوەندی بە کام یانەی ئیسپانیەوە دەکات،تەنها ئەوەندە دیارە کە پاش 13 ساڵ نایەوێت لەگەڵ بایرندا بمێنێتەوە،هەرچەندە یانە ئەڵمانیەکە چەندین ئۆفەری جیاوازی بۆ هێشتنەوەی خستۆتە بەردەم ئەم یاریزانە لاوە،کە بە بڕی مووچەی 13 ملیۆن یۆرۆوە بوون،بەڵام هەموویان ڕەت کردۆتەوە.لە دوا لێدوانیدا وتوویەتی ڕاستە کارێکی زۆر گرانە کە ئەم یانەیە بە جێدەهێڵم،چونکە ماوەیەکی زۆر لە گەڵیدا بووم شتی زۆری لێوە فێر بووم بەڵام من دەمەوێت شتێکی تازە تاقی بکەمەوە.
لەماوەی ئەم 13 ساڵەدا ئەم یاریزانە 9 جار نازناوی بۆندسلیگای لەگەڵ بایرندا بردۆتەوە،هەروەها دووجاریش نازناوی چامپیۆنس لیگی بردۆتەوە.