یاری خولە ئەوروپیەکان

یاری خولە ئەوروپیەکان

ئازار 22, 2021 0 By wkadmin

لە یاریەکانی لالیگادا،بەرشەلۆنە توانی بە ئەنجامی 6-1 لە ڕیاڵ سۆسیداد بەرێتەوە.جارێکی دیکە پلەی دووەمی لە ڕیاڵ مەدرید وەرگرتەوە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگ بۆ چوار خاڵ کەمکردەوە.ئەنتۆنیۆ گریزمان یەکەم گۆڵی تۆمار کرد،دوا بەدوای ئەمیش هەریەک لە دێست،لیۆنێل مێسی هەریەکەیان دوو گۆڵیان تۆمار کرد و دواتریش عوسمان دێمبلی گۆڵی شەشەمی بۆ یانە کە تەلۆنیەکە تۆمار کرد.بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی لیۆنێل مێسی لەم وەرزەدا بۆ 23 گۆڵ بەرز کردەوە.
هەروەها ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر توانی لە ئالاڤێس بەرێتەوە.گۆڵەکەی ئەتلەتیکۆ لە لایەن لویس سوارێزوە تۆمار کرا.بەمەش ژمارەی ئەو گۆڵانەی ئەم یاریزانە بۆ ئەتلەتیکۆ مەدریدی تۆمارکردوە بۆ 19 گۆڵ بەرز کردەوە.هەروەها بوە 500 هەمین گۆڵی لە مێژووی یاریکردنیدا.
لە خولی فەڕەنسیشدا جارێکی دیکە کیلیان مباپێ توانی سەرکەوتنێکی دیکە بۆ پاریس سان جێرمان بە دەست بهێنێت،ئەم یانەیە توانی بە ئەنجامی 4-2 لە یانەی لیۆن بەرێتەوە.مباپێ لە خولەکەکانی 15 و 52 دوو گۆڵی تۆمار کرد،هەروەها هەر یەک لە دانێلۆ و دی ماریاش یەکی گۆلێکیان بۆ پاریس سان جێرمان تۆمار کرد.بەم سەرکەوتنەشیان توانیان پێشەنگی خولەکە بە کۆی 63 خاڵ لە لیلی وەربگرن.
لە خولی ئیتاڵیدا،یۆڤانتۆس ڕووبەڕووی بێڤێنتۆ بوەوە، بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر پێی دۆڕا.یۆڤانتۆس لەم ماوەیەدا دۆخێکی باسی نیە یاریەک دە باتەوە یاریەکیش دەدۆڕێنێت،ئەمەش لە کاتێکدایە کە خاوەنی باشترین یاریزانی جیهان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە.یۆڤانتۆس لە پلەی سێیەمدا خاوەنی 55 خاڵە،جیاوازی 10 خاڵی لەگەڵ ئینتەر میلانی پێشەنگدا هەیە.سەبارەت بە دۆڕانەکەشیان ئەندریا پێرلۆی ڕاهێنەر پاش یاریەکەیان وتی کە ئەبوایە زۆر باشتر یاریمان بکردایە،ئەبوایە یاریەکەمان ببردایەتەوە.لە هەموو ڕوویەکەوە ئێمە خراپ بووین،هەڵەی زۆرمان کرد.ئێمە پێویستمان بەوەیە کە بەردەوام بین،جێگەی خۆمان بپارێزین.پێویستە هەموو هەوڵی خۆمان بەین بۆ ئەوەی نازناوەکە ببەینەوە.