مان یونایتد لە جامی ئینگلیزیدا کرایە دەرەوە
ئازار 22, 2021دوێنێ لە یاریەکانی جامی ئینگلیزیدا مان یونایتد بەرامبەر لیستەر سیتی یاری کرد،بە ئەنجامی 3-1 یاریەکەی دۆڕاند،نەیتوانی بۆ یاریەکانی کۆتایی خولەکە سەربکەوێت و بە دەستی لیستەر لە جامەکە کرایە دەرەوە.ئەمە شکستێکی دیکەی گەورە بوو بۆ تیپەکەی سۆڵشایەر،ئەم ڕاهێنەرە نەرویجیە لە نازناویکی دیکەی ئەم وەرزە بێبەش بوو،کە ئەمەش بۆ ڕاهینەرێکی وەکو سۆڵشایەر شکستێکی گەورەیە.هەروەها یانەکەش لەم کاتەدا پێویستی بە بردنەوەی جام و نازناوەکانە،بە دەست نەهێنانی هیچ نازناویک بۆ ئەم یانەیە،زەرەرێکی گەورە بە یانەکە دەگەیەنێت.لەوەتەی سۆڵشایەر بۆتە ڕاهێنەری مان یونایتد،ئەم یانەیە نەیتوانیەوە بگاتە یاریەکانی کۆتایی جامی ئینگلیزی.لیستەر سیتی هەر لە سەرەتاوە درکی بە خاڵە لاوازەکانی مان یونایتد کرد،سەرکەوتنێکی شایستەی تۆمار کرد.هەر لە پاش تێپەڕبوونی 24 خولەک بەسەر یاریەکەدا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد و دەسەڵاتی خۆیان بەسەر یاریگەدا سەپاند.هاندەرانی مان یونایتد چاوەڕێیان دەکرد پاش ئەو سەرکەوتنەی بەسەر مانچستەر سیتی پێشەنگدا هێنایان.بتوانن لەم جامەشدا بۆ چارەکی کۆتایی جامەکە سەربکەون،بەڵام شێوازی یاری کردن و ئاستی یاریزانەکان هەموو هیواکانیانی پێچەوانە کردەوە،لە کاتێکدا لە هێڵی بەرگریدا مان یونایتد دا کێشەی زۆری هەبوو.بە ئاسانی هەست بە لاوازی ئەو هێڵەی دەکرا بۆیە لیستەر توانی بە ئاسانی لە جامەکە بیکاتە دەرەوە و خۆی بگەیەنێتە یاریەکانی کۆتایی.
بەڵام هەر لە درێژەی یاریەکانی دوێنێی ئەم جامەدا چێڵسی توانی لە یاریەکی سەختدا لە یاریگای خۆیدا،بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە شێفڵد یونایتد بباتەوە،چێڵسی کە 8 جار لە مێژووی خۆیدا ئەم جامەی بردۆتەوە،جارێکی دیکە بە ڕاهێنەرایەتی تۆماس تۆخێل خۆی گەیاندە چارەکی کۆتایی جامەکە.سەرکەوتنێکی دیکەشی لەگەڵ ڕاهێنەرە نوێ کەیدا تۆمار کرد.چێڵسی لە جێمی یەکەمدا لە لایەن نوردی یاریزانیەوە گۆڵی یەکەمی بەدەست هێنا،پاشانیش لە جێمی دووەمدا لە خولەکی زیاد کراودا حەکیم زیاش گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد،بۆ چوارەم جار لە پێنج وەرزی ڕابردوودا گەشتنە یاریەکانی کۆتایی.چێڵسی لە یاری داهاتوویدا بەرامبەر مان سیتی بە هێز یاری دەکات،دواتریش براوەی نێوانیان لە یاری کۆتایدا ڕووبەڕووی براوەی نێوان لیستەر سیتی و ساوسهامپتۆن دەبێتەوە.