یاریەکانی جامی ئینگلیزی

یاریەکانی جامی ئینگلیزی

ئازار 21, 2021 0 By wkadmin

مان سیتی توانی بۆ یاریەکانی کۆتایی جامی ئینگلیزی سەربکەوێت و ئێڤەرتۆنیس لە جامەکە بکاتە دەرەوە.تیپەکەی پیپ گواردیۆلا دوێنێ توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئێڤەرتۆن ببەنەوە،مانچستەر سیتی ئەو تیپەی بۆتە سەرنجی هەموو جیهان،توانی سەرکەوتنیکی دیکە بۆ خۆی تۆمار بکات،هەرچەندە یاریەکی سەختی لەگەڵ تیپەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتیدا ئەنجام دا و لە جێمی یەکەمی یاریەکەدا هیچ کام لە یانەکان نەیان توانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن،بەڵام دواتر مان سیتی هێڵی بەرگری ئێڤەرتۆنی بەزاند و توانی یاریەکە بەسەرکەوتنی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.لە جێمی دووەمدا 10 خولەک پێش تەواو بوونی یاریەکە هەریەک لە گۆندۆگان،کیڤن دی برۆین دوو گۆڵی سەر سووڕ‌هێنەریان بۆ یانەکەیان تۆمار کرد.ئێڤەرتۆن یان تووشی شۆکیکی گەورە کرد.هەرچەندە ئەم تیپە زۆر بە باشی بەرگریان کرد و چەند جارێکیش هێرشی ترسێنەریان بۆ گۆڵی مان سیتی برد،بەلام نەیانتوانی یاریەکە بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پیبهێنن،مانەوەیان لە جامەکە بپارێزن،بەمەش بۆ جارێکی دیکە لە بەدەست هێنانی جامی ئینگلیزی بێبەش بوون.
مان سیتی لە کۆی ئەو 26 یاریەی لە هەموو پاڵەوانیەتیەکاندا ئەنجامی داوە 25 یاری بردۆتەوە.هێشتاش لە درێژەدان بەسەرکەوتنەکانی بەردەوامە.لە پاش یاریەکەش کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیڤەرتۆن وتی،کە مان سیتی تیپێکی بێ وێنەیە،تیپێکی ئاسایی نیە.ئێمە بۆ ماوەی 80 خولەک زۆر بە باشی یاریمان کرد و زۆر باشیش بەرگریمان کرد،من شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم.
هەر لە درێژەی یاریەکانی ئەم جامەدا دوێنێ ساوسهامپتۆنیش توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بیبەرامبەر لە برون ماوس بباتەوە.بۆ یاریەکانی کۆتایی جامەکە سەربکەوێت.
ئەمڕۆش هەریەک لە مان یونایتد و چێڵسی لەم جامەدا یاریان هەیە.مان یونایتد بەرامبەر لیستەر سیتی یاری دەکات،هەردوو یانە لە ڕووی ئاستەوە دەکرێت بڵێین نزیکن،بۆیە یاریەکە بۆ تیپەکەی سۆڵشایەر سەخت دەبێت.مان یونایتد لە کۆتا دوو ڕووبەڕوو بونەوەیدا لەم جامەدا لەگەڵ لیستەر سیتیدا براوە بوە.
یانەی چێڵسیش خۆی بۆ سەرکەوتنێکی دیکە ئامادە کردوە،ئەمڕۆ بەرامبەر شێفڵد یونایتد یاری دەکات،لەم یاریەدا تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری چێڵسی سوود لە تواناکانی تامی ئەبراهامی یاریزانیشی دەبینیت.