یاریەکانی بۆندسلیگا
ئازار 21, 2021دوێنێ لە درێژەی یاریەکانی خولی ئەڵمانیدا،5 یاری بەڕێوە چوون.تیایدا بایرن میونخ بە هۆی هاتریکی ڕۆبێرت لیڤاندۆسکیەوە توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ستووتگارت بباتەوە.هەرچەندە یانەی بایرن لە پاش تێپەڕبوونی 12 خولەک بەسەر یاریەکەدا،ئەلفۆنسۆ داڤیسی یاریزانی لە یاریەکە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە،بەکۆی 10 یاریزانەوە یاری کرد،بەڵام توانی زۆر بە ئاسانی یاریەکە بە سەرکەوتنی خۆی تەواو بکات.جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئاڕبی لیپزینگی پلە دووەمدا بۆ چوار خاڵ بەرز بکاتەوە.پێشەنگ بۆ خۆی بپارێزێت.
پاش تێپەڕبوونی 5 خولەک بەسەر کردنە دەرەوەی داڤیس لە یاریەکەدا،لیڤاندۆسکی گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد،دواتریش گنابری بە هۆی ئەسیستێکی مۆلێرەوە گۆڵی دووەمی لە خولەکی 22 دا تۆمار کرد،دوا بەدوای ئەم گۆڵەش لیڤاندۆسکی هەر لە جێمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 23 و 39 دا گۆڵی و سێیەم و چوارەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.هەر لە جێمی یەکەمەوە بایرنیەکان یاریەکەیان بەسەرکەوتنی خۆیان کۆتایی پێهێنا.لیڤاندۆسکی بەم هاتریکەی تۆماری کرد،ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا بۆ 41 گۆڵ بەرز کردەوە.هەروەها ئەمە شەشەم وەرزی یەک لە دوایەکە کە ئەم هێرشبەرە تەمەن32 ساڵە زیاتر لە 40 گۆڵ تۆمار دەکات بۆ یانەکەی.
هەر لە درێژەی یاریەکانی دوێنێدا بروسیا دۆرتمۆند بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵ کۆڵن یەکسان بوو،هەرچەندە هەر پاش تێپەڕبوونی سێ خولەک بەسەر یاریەکەدا ئێرلینگ هالاند گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمار کرد،بەڵام یانەی بەرامبەریان بەمە بێ هیوا نەبوون بە خێرایی ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە.دواتریش کۆڵن لە جێمی دووەمدا لە ڕێگەی جاکۆبسی یاریزانیەوە لە خولەکی 65 دا گۆڵی دووەمی تۆمار کرد،تا خولەکەکانی کۆتایی یانەی کۆڵن لە بردنەوەی یاریەکە نزیک بوون،بەڵام دواتر هالاند لە خولەکی 90 دا یاریەکەی بۆ برووسیا یەکسان کردەوە.هەرچەندە ئەم دوو گۆڵەی ئەم یاریزانە نە بووە هۆی سەرکەوتنیان لە یاریەکەدا،بەڵام هەر توانیان یانەکە لە دۆران بپارێزن.برووسیا دۆرتمۆند خاوەنی 43 خاڵە و لە پلەی پێنجەمی خولەکەدایە،جیاوازی 5 خاڵی لەگەڵ فرانکفۆرتی پلە چوارەمدا هەیە.هالاندی تەمەن 20 ساڵ بەم دوو گۆڵەی کە لەم یاریەدا تۆماری کرد ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 33 گۆڵ،لە کۆی 31 دەرکەوتندا بەرز کردەوە.


