کەریم بێنزیما سەرکەوتنێکی دیکەی بۆ ڕیاڵ مەدرید بەدەست هێنا
ئازار 21, 2021دوێنێ لە یاریەکانی لالیگا ڕیال مەدرید بە بێ سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی ڕووبەڕووی سێلتا ڤیگۆ بوویەوە و توانی بە ئەنجامی 3-1 یاریەکە بباتەوە.یانە شاهانەییەکە هەر لە سەرەتای یاریەکەوە بە بە هێزی دەرکەوت،بە ئاستیکی بەرزەوە یاریان دەکرد.کەریم بەنزیمای هێرشبەری ئەم یناەیە لە پاش تێپەڕبوونی 0 خولەک بەسەر جێمی یەکەی یاریەکەدا توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات،دوا بەدوای ئەمەش لە هێرشەکانی بۆ سەر یانەی سێلتا ڤیگۆ نەوەستا و توانی لە پاش تێپەڕبوونی 10 خولەک بەسەر گۆڵی یەکەمیدا گۆڵی دووەمیش بۆ یانەکەی تۆمار بکات.بەڵام دواتر پێش تەواو بوونی یاریەکە سێلتا ڤیگۆ هەوڵی یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکەیان دەدا و توانیان لە ڕێگەی مینا لۆرینزۆ وە گۆڵێک تۆمار بکەن.بەڵام ئەم گۆڵە نە بوە هۆی ئەوەی یاریەکە ببەنەوە.جێمی یەکەمی یاریەکە بە پێش کەوتنی یانە شاهانەییەکە کۆتایی هات.دواتریش لە جێمی دووەمدا ئەنجامەکە تا کۆتایی یاریەکە بەو جۆرە مایەوە،بەڵام ئەسێنسۆ توانی لە خولەکی زیاد کراودا گۆڵی سێیەم بۆ یانەکەی بە دەست بهێنێت،بەمەش ریاڵ توانی یاریەکە بە سەرکەوتنی خۆی کۆتایی پێبهێنێت و بە شێوەیەکی کاتی پلەی دووەم لە بەرشەلۆنە وەربگرێت.ئێستە یانە کە تەلۆنیەکە بە جیاوازی خاڵێک لە پلەی سێیەمدایە.ئەمە شەشەم یاری یەک لە دوایەکە کە کەریم بەنزیما گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار دەکات،ئەم یاریزانە تەمەن 33 ساڵە کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا بەم دوو گۆڵەی کە تۆماری کرد،بۆ 23 گۆڵ لە هەموو پاڵەوانیەتیەکاندا بەرز کردەوە.ئەم یاریزانە کاریگەریەکی زۆری لەسەرکەوتنەکانی تیپەکەی زیداندا هەیە لەم وەرزەدا.ئێستە ڕیاڵ مەدرید لە کۆتا 10 یاری یەک لە دوایەکیدا لەم خولەدا کە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ئەنجامی داوە نەدۆڕاوە،بەڵام لە چوار یاری کۆتایدا نەیتوانیوە کلین شیتی هەبێت.
ئەمڕۆ بەرشەلۆنە بۆ گەڕاندنەوەی پلەی دووەمی لالیگا ڕووبەڕووی ڕیاڵ سۆسیداد دەبێتەوە،لە کۆتا 9 یاری لالیگادا سۆسیداد نەیتوانیوە هیج یاریەک لە بەرشەلۆنە بباتەوە 7 جار دۆڕاوە،2 یاریش یەکسان بوە،کۆتا جار کە ئەم یانەیە توانیبێتی لە تیپەکەی کۆیمانی ڕاهێنەر بەرێتەوە ساڵی 2016 بوە،ئەو کاتە توانیوویەتی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکە بباتەوە.بەرشەلۆنە بە کۆی 59 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەدایە،لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگی خولەکەدا جیاوازی 4 خاڵی هەیە.ڕیاڵ سۆسیدادیش بە کۆی 45 خاڵ پلەی پینجەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە،چاوەڕێ ناکرێت ئەم دوو یانەیە ئەمڕۆ یاریەکی ئاسان ئەنجام بدەن،بەڵام بەو مێژوەی لە نێوانیاندا هەیە بەرشەلۆنە زۆرترین یاری بردۆتەوە.