یاریەکانی لالیگا.

یاریەکانی لالیگا.

ئازار 20, 2021 0 By wkadmin

لە درێژەی یاریەکانی خولی ئیسپانیدا،ئەمڕۆ چوار یاری دیکە دەکرێن.یاری یەکەم لە نێوان ئەتلەتیکۆ بلباو ئیباردا ئەنجام دەدرێت.ئەتلەتیکۆ لە پلەی یانزدەهەمی خولەکەدایە.خاوەنی 34 خاڵە.ئەم یانەیە لەم وەرزەدا 27 یاری ئەنجامداوە،لە کۆی ئەو 27 یاریە،تەنها 9 یاری بردۆتەوە لە 11 یاریدا دۆڕاوە،7 یاریش یەکسان بوە.ئەگەر بێینە سەر یانەی ئیباریش ئەویش ئەوەندە لە دۆخێکی باشدا نیە،بگرە خراپتریشە پلەی نۆزدەهەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە خاوەنی 22 خاڵە.لە کۆی ئەو 27 یاریەی لەم وەرزەدا ئەنجامی داوە،تەنها چوار یاری بردۆتەوە،13 یاری دۆڕاوە،10 یاریش یەکسان بوە.
دواتریش ڕیاڵ مەدرید لە پلەی سێیەمی لالیگا ڕووبەڕووی سێلتا ڤیگۆ دەبێتەوە.یانە شاهانەییەکە دەیەوێت لەم یاریەدا سەربکەوێت،دووبارە بە شێوەیەکی کاتی پلەی دووەم لە بەرشەلۆنە وەربگرێتەوە.لە یاری پێشوودا تیمەکەی زیدان بە سەختی توانیان لە ئێڵچە ببەنەوە،بەڵام لەم یاریەدا دەیانەوێت بە ئاستێکی بەرزترەوە یاری بکەن،بۆ ئەوەی لە ڕکابەرە بە هێزەکانیان دوور نەکەونەوە.ڕیاڵ مەدرید بە کۆی 57 خاڵ پلەی سێیەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە،جیاوازی 2 خاڵی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەدا هەیە،هەروەها لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگدا جیاوازی 6 خاڵی هەیە.لە کۆی 27 یاری ئەم وەرزەدا،4 یاری دۆڕاندوە ،17 یاریشی بردۆتەوە،5 یاریش یەکسان بوە.لەم یاریەدا سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی یانە شاهانەییەکە ناوی نە هاتوە،ئەوەش بە هۆی ئەوەی کە لە پاش یاری کۆتاییانەوە،هەستی بە ئازار کردوە.بۆیە زیدانی ڕاهێنەر پشووی پێداوە.
سێلتا ڤیگۆش لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندیەکەدایە،خاوەنی 34 خاڵە،ئەم یانەیە لە کۆتا یاریدا یەکسان بوە.لە کۆی ئەو 27 یاریەی لەم وەرزەدا ئەنجامی داوە،8 یاری بردۆتەوە،9 یاری دۆڕاندوە،10 یاریش یەکسان بوە.
دواتریش ڤایەد وەلید بەرامبەر سێڤیلیا یاری دەکات،ڤایەد وەلید خاوەنی 26 خاڵە و لە پلەی شانزدەهەمی ڕیزبەندیەکەدایە،لە کۆتا پێنج یاریدا کە ئەنجامی داوە،یەک یاری بردۆتەوە.یاریەکیش دۆڕاوە،سێ یاریش یەکسان بوە.سێڤیلیاش پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە،ئاستێکی بەرزی هەیە، خاوەنی 54 خاڵە،جیاوازی سێ خاڵی لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدا هەیە.لە کۆتا پێنج یاری کە ئەنجامی داوە،سێ یاری براوە بوە،دوو یاریشی دۆڕاندوە.
هەروەها هوێسکا و ئۆساسۆناش ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە،ئۆساسۆنا دۆخی لە هوێسکا باشترە،پلەی سیانزدەهەمی ڕیزبەندیەکەی گرتوە.خاوەنی 29 خاڵە.هوێسکاش دۆخی زۆر خراپە،لە پلەی بیستەمی ڕیزبەندیەکەدایە.خاوەنی 20 خاڵە.