مانچستەر سیتی بەرامبەر ئێڤەرتۆن یاری دەکات.
ئازار 20, 2021لە درێژەی یاریەکانی جامی ئینگلیزیدا ئەمڕۆ، مانچستەر سیتی ڕووبەڕووی ئێڤەرتۆن دەبێتەوە.ئێڤەرتۆن لەم یاریەدا کێشەیەکی گەورەی هەیە،ئەویش ئەوەیە کە هەردوو گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکەی پێکانیان هەیە و ناتوانن لەم یاریەدا بەشدار بن.بەڵام کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهینەری یانەکە هیچ ترسێکی نیە لەوەی کە دەبێت بۆ ئەم یاریە گۆڵپاریزی سێیەمی جواو ڤێرجینا بەشداری پێبکات.پێی وایە ئەوە هیچ جێگەی نیگەرانی نیە،هەروەها دەڵیت ڕاستە کە ئەزموونێکی کەمی هەیە لە یاری کردندا بەڵام لێهاتووی زۆری هەیە.وە پێم وانیە مان سیتی ئەمڕۆ یاریەکی ئاسان بکەن،ئەزانم کە لە ئێمە بە ئەزموون ترن بەڵام بە دڵنیاییەوە یاریەکی سەختیان دەبیت لەگەڵماندا چونکە،تیپەکەی منیش بە تەواوەتی بۆ ئەم یاریە ئامادەن.هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین کە باشترین پێش کەش بکەین.ئەمە یاری مان و نەمانە،یاریەکی زۆر گرنگە،وە ئێمە شایەنی ئەوەیەن کە لەم یاریەدا سەربکەوین،بەرەو پێشتر بڕۆین،من بە تەواوەتی وەکو هەمیشە بڕوام هەیە کە دەیبەینەوە.
هەروەها گواردیۆلای ڕاهێنەری مان سیتیش سەبارەت بە یاریەکەیان وتی،کە ئەمە یاری کۆتاییە،بەڕاستی دەزانم کە ئێمە یاریەکی ئاسانمان لە پێش نیە،هەرچەندە بە تەواوەتی خۆمان بۆ یاریەکە ئامادە کردوە،بەڵام ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی بە ئاسانی بتوانین سەربکەوین.چونکە من دەزانم کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەرێکی چەندە بە توانایە،من ئەوم زۆر بە دڵە.لە هەر یانەیەکدا ڕاهینەرایەتی کردبێت،نازناوی باشی بە دەست هێناوە،سەرکەوتنی باشی تۆمار کردوە،ئەنچیلۆتی لە سەرەتای دەست پێکردنمەوە لە کاری ڕاهێنەرایەتیدا زۆر یارمەتی منی یاوە.هەروەها ڕێگەی پێدام دوو جار لە کاتی ڕاهێنانەکانیدا لە گەڵیدا بم،شتی باشی فێر کردم.ئەو ڕاهێنەرایەتی باشترین یانەکانی ئەوروپای کردوە،وەکو میلان،یۆڤانتۆس،ناپۆلی،پاریس سان جێرمان،ڕیاڵ مەدرید.بۆیە ناکرێت لە ڕووبەڕوونەوەیەک لەگەڵ یانەیەک کە ڕاهێنەرێکی وەکو کارلۆ ڕاهێنەرایەتی دەکات بڵێیت،یاریەکی ئاسان ئەنجام دەدەم.
ئەمە یەکەم یاریە لە ساڵی 1981 وە کە ئەم دوو یانەیە لە جامی ئینگلیزیدا بەرامبەر یەکدی دەیکەن،لەو ساڵەدا سیتی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر براوە بوە.هەروەها لە کۆتا شەش یاریدا کە ئەم دوو یانەیە لە یاریەکانی پریمەرلیگدا کردوویانە،هەر شەش یاریەکە مان سیتی براوە بوە.ئێڤەرتۆن لە وەرزی 2015-2016 وە نەیتوانیوە بگاتە گەڕی کۆتایی جامەکە،بەڵام مانچستەر سیتی دەیەوێت بەم سەرکەوتنەی لەم یاریەدا مێژووی ساڵەکانی 1931 بۆ 1934 دوو بارە بکاتەوە،کە سێ وەرزی یەک لە دوایەک لەو کاتەدا گەشتبوە یاریەکانی کۆتایی،ئەگەر لەم یاریەشدا براوە بێت،ئەوا دەبێتە سێیەم وەرزی یەک لە دوایەک کە بۆ یاری کۆتایی جامی ئینگلیزی سەردەکەوێت.