یاریەکانی خولی یانە ئەوروپیەکان.

یاریەکانی خولی یانە ئەوروپیەکان.

ئازار 19, 2021 0 By wkadmin

لە کۆتا قۆناغی 16 ی خولی یانە ئەوروپیەکان،هەریەک لە مان یونایتد و ئەرسیناڵ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو،تۆتنهامیش لە خولەکە کرایە دەرەوە.
مان یونایتد توانی بە ئەنجامی گۆڵیکی بێبەرامبەر لە ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەرێتەوە،بۆ قۆناغی 8 ی خولەکە سەربکەوێت،میلانیش بکاتە دەرەوە.لە یاری چووندا هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسان بوون،بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا،تیمەکەی سۆڵشایەر بە هۆی پاول پۆگبای یاریزانیەوە گۆڵێکی تۆمار کرد و یاریەکەی بە ئەنجامی خۆی کۆتایی پێهێنا.پاوڵ پۆگبا بە گەڕانەوەی بۆ نێو یاریگا کاریگەریەکی زۆری دروست کرد،ورەیەکی باشی بۆ یاریزانانی مان یونایتد گەڕاندەوە،هەر خۆشی بوە هۆی سەرکەوتنی یانەکەی لەم یاریەدا.سۆڵشایەری ڕاهێنەریش بە گەڕانەوەی ئەم یاریزانەی زۆر دڵخۆشە.وتی بەڕاستی پاول پۆگبا جیاوازیەکی گەورەی لە تیمەکەی دا دروست کرد،ئەو بە ڕاستی هەموو هەوڵیکی خۆی دەدات،هەموو توانایەکی خۆی بە کار دەهێنێت،بەڵام ئەوەش ئاشکرایە، هەموو دەزانین لە 45 خولەک زیاتر ناتوانێت یاری بکات.بەڵام هیوادارام لە داهاتوودا ئەو کێشەیەشی چارەسەر ببێت.هەرچەندە میلان بە پێکهاتەیەکی بە هێزەوە یاری کرد بەڵام نە یتوانی هیچ ئەنجامێکی هەبێت.ئیبراهیمۆڤیچیش نەیتوانی لەم یاریەدا بەرامبەر یانەی پێشووی هیچ گۆلێک تۆمار بکات.
هەر لە درێژەی یاریەکانی دوێنێدا.ئەرسیناڵ بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بە ئۆڵۆمپایکۆس دۆڕا،بەڵام ئەم دۆڕانە نە بوە هۆی ئەوەی نەتوانێت بۆ چارەکی کۆتایی خولەکە سەربکەوێت،بەڵکو بە هۆی ئەوەی لە یاری چووندا توانی بووی بە ئەنجامی 3-1 یاریەکە بباتەوە.توانی لەم قۆناغەدا سەربکەوێت،هەرچەندە لە خولەکی 51 دا یوسف ئەل عەرابی گۆڵیکی بۆ ئۆڵۆمپیاکۆس تۆمار بکات،ئەرسیناڵ بخاتە دڵەڕاوکێوە،بەڵام ئەم گۆڵە نە بوە هۆی ئەوەی بۆ جارێك سەربکەون بۆ چارەکی کۆتایی خولەکە.ئەم یانەیە هە تا ئێستە 23 جار لەم خولەدا یاری کردوە،هە تا ئێستە نەیتوانیوە بگاتە قۆناغی 8ی خولەکە.
تۆتنهام دوێنێ ڕووبەڕووی دینامۆ زاگریب بوویەوە،هەرچەندە لە یاری چووندا تیپەکەی جۆزێ مۆرینۆ،یاریەکەی بردبوەوە،بەڵام لە یاری گەڕاندنەوەدا دینامۆ توانی تۆڵەی یاری پێشوو بکاتەوە،تۆتنهام تووشی شۆکێکی گەورە بکات و لە خولەکە بیکاتە دەرەوە.یاریەکەی بە ئەنجامی سی گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەر لە پێکهاتەی یانەکەیدا گۆڕانکاری زۆری کردبوو،بەڵام وا دیارە ئەو گۆڕانکاریانە نەیان توانی،یانەکە بۆ قۆناغی داهاتوو سەربخەن.